“سەردانەكەی مەسروربارزانی بۆ توركیا لەپێناو بەرژەوەندی كورددا نییە و توركیا بەرژەوەندی خۆی دەوێت”

مەسرور بارزانی و ئەردۆغان
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ( مەسرو بارزانی) سەرۆكی حكومەت سەردانی توركیای كرد و لە گەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆبوویەوە، چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوەدەكەن توركیا لە پێناو بەرژەوەندی خۆی بۆ بەدەستهێنانی غاز و وزە پێشوازی لە مەسروبارزانی كردووە و هاوكات لەڕووی پرۆتۆكۆڵیشەوە لە ئاستێكی زۆر نزمدا مامەڵە لەگەڵ سەرۆكی حكومەتكراوە.
پێشڕەو وەیسی، چاودێری سیاسی بە SNNی ڕاگەیاند: لەئێستادا بابەتێكی گەرم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا بە تایبەت لەدوای دەستپێكردنی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا بریتییە لە بابەتی نەوت و غاز و سوتەمەنی، هەریمی كوردستانیش كە خاوەن ژێرخانێكی باشە لەنەوت و غاز و وزە، بووەتە جێگەی گرنگی پێدانی وڵاتانی جیهان بەتایبەت توركیا، بۆیە لە ئێستادا توركیا لە هەوڵی ئەوەدایە هاوشێوەی نەوت بۆری گواستنەوەی غازی كوردستانیش بە وڵاتەكەیدا بڕوات.
ئاماژەی بەوەشكرد، توركیا چاوی لەوەیە غازی سروشتی هەرێمی كوردستان بكاتە جێگرەوەی غازی سروشتی ڕووسیا، بەڵام كارە دروستەكە ئەوەیە كە حكومەتی هەرێم لە چوارچێوەی حكومەتی فیدراڵ مامەڵە بە غاز و نەوتەوە بكات و كارێك نەكات ببێتە هۆی زیاتر ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا ودواتر كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان باجەكەی بدەن.
ئەو چاوێرە سیاسییە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو سیاسەتەی ئێستا توركیا بەرامبەر بە پارتی و حكومەتی هەرێم پەیڕەوی دەكات و سەرۆكی توركیا پێشوازی لە سەرۆكی حكومەت دەكات لەسەر بنەمای سۆز نییە بەڵكوو لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە بۆیە توركیا كار بۆ پارستن و فراوانكردنی بەرژەوەندییەكانی خۆی دەكات لەوەش دڵنیاین كە هیچ وڵاتێك دەستباری هەرێمی كوردستان ناكات ئەگەر زۆر زیاتر لەوەی دەستنەكەوێت كە هەوڵی بۆدەدات.
وتەكانی ئەو چاودێرە سیاسیە لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ مەسروبارزانی لەسەردانێكیدا بۆ توركیا و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی ئەووڵاتە و بڵاوبوونەوەی وێنەكانی كۆبوونەوەكە لەڕووی پرۆتۆكۆڵییەوە ڕەخنەی زۆر لەو كۆبوونەوەیە گیرا چونكە سەرەڕای ئەوەی نە ئاڵای عێراق و نە ئاڵای هەرێمی كوردستان دانەنرابوو لەهەمان كاتیشدا شێوازی دانیشتنكە لە شێوەی كۆبوونەوەی بەڕێوەبەرێك لەگەڵ فەرمانبەرەكانی دەچوو.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









