
بارانبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
بەپێی پێشبینەكانی كەشناسی عێراق، لە رۆژی 21ی مانگەوە شەپۆلێكی بارانبارین عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: “شەپۆلەكە تا كۆتایی مانگ و سەرەتای مانگی داهاتووش بەردەوام دەبێت”.
دەستەی كەشناسی عێراق لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ڕۆژی 21ی نیسانەوە شەپۆلێكی نوێی بارانبارین عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە بەشێوەی ناوبەناو، كە سەرچاوەكەی لە دەریای سورەوەیە و كاریگەرییەكەی لەسەر كەشوهەوای تەواوی وڵاتانی ناوچەكە دەردەكەوێت.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی لە لێدوانێکی میدیادا رایگەیاند: “بەپێی پێشبینیەكانی GFS ئەمریكی ئەگەر ھەیە كۆتاییەكانی ئەم مانگە لە 24ی مانگ بەدواوە تا 30ی مانگ و سەرەتای مانگی ئایندەش وڵاتانی سعودیە و عێراق و سوریا بكەوێتە ژێر كاریگەری ھاتنی شێیەكی مەداری لەدەریای سوورەوە.
دەشڵێت: “لە ئەگەری جێگیربوونی لەو مەودایەدا كەشی ناوچەكانمان تەڕ و شێدار ئەبێتەوە و بارانێكی باش لەناوچەكەدا دەستپێدەكاتەوە، كە ماوەیەكی زۆرە بێ بارانی و كەشێكی وشك بەسەر تەواوی ناوچەكانی ئەم وڵاتانەدا زاڵبووە”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









