لهدوای راپۆرتێكی SNN وەزارەتی شارەوانی و پارێزگاری هەولێر پلانی پێشوەختەی كەمئاوی هەولێر دادەنێن

ههڵمهتى بڕینى ئاوى زێدهڕۆ له ههولێر | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا SNN لەڕاپۆرتیكیدا مەترسییەكانی كەمئاوی لە شاری هەولێر خستەڕوو لە كۆبوونەوەیەكی وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێردا زانیارییەكانی SNN پشتڕاستكراونەتەوە و دهستهبه جێبهجێكردنى پلانی پێشوەختەی رووبەڕووبوونەوەی كەمئاوی لە هەولێر كراوه.
له ماوهى رابردوودا SNN راپۆرته ههواڵێكى لهسهر زارى بهرپرسانى بهڕێوهبهرایهتى ئاوى ههولێرهوه بڵاوكردهوه و ئاشكرایكرد، “بەهۆی كەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوییەوە نزیكەی 60%ی ئەو بیرانەی ئاوی خواردنەوە بۆ گەڕەك و كۆڵانەكانی هەولێر دابیندەكەن، وشكبوون و ئەوانەشی كە ماونەتەوە بڕێكی كەم ئاویانتێدایە و نیزكن لە وشكبوون”.
له راپۆرته ههواڵهكهدا ئهوهش روونكرابووه، “بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر چاوەڕێی نووسراوی وەزارەتی دارایی دەكەن بۆ دەربڕینی رەزامەندی بە خەرجكردنی بڕی حەوت ملیار دینار كە لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە بڕیاری لەبارەوە دراوە بۆ چارەسەركردنی كەمئاویی هەولێر بۆ ئهوهى 138 بیر لێبدەن و ئەو بیرانەشی كە وشك بوون زیاتر قوڵبكرێن”.
لهدواى بڵاوبوونهوهى راپۆرتهكه وهزارهتى شارهوانى و گهشتوگوزار بڵاویكردهوه، “لە ئێستادا ژوورێكی ئۆپراسیۆن پێكهێندراوە بۆ دانانی پلانی پێشوەختەی كەمئاوی لە هەولێر. ژوورەكه بە هاوبەشی لەنێوان وەزارەتی شارەوانی و گهشتوگوزار و وەزارەتی كارەبا و پارێزگای هەولێر پێكهاتووه و دەسەڵاتی تەواوی ههیه بۆ بەدواداچوونی كێشەكان و بڕیاردانی بەپەلە بۆ چارەسەركردنی هەر گرفتێكی بەردەم كەمئاوی”.
وهزارهتى شارهوانى و گهشتوگوزار ئهوهشى خستووهتهڕوو، “به ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزیری كارەبان پارێزگاری هەولێر و نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیران، كۆبوونەوەیەكی باڵا بە مەبەستی ئامادەسازی بۆ رووبەڕووبوونەوەی كەمئاوی و چارەسەركردنی گرفتەكان لە شاری هەولێر لە وەرزی هاویندا ئەنجامدرا كە تێیدا ژمارەیەك بڕیاری گرنگ دران وەك ئامادەكاری رووبەڕووبوونەوەی گرفتی كەمئاوی لە شاری هەولێر”.
بهپێى راگهیهنراوهكهى وهزارهتى شارهوانى، “بڕیارەكان بریتین لە لێدانی 138 بیری ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر و دەوروبەری و دابینكردنی كارەبا بۆ ئەو بیرە نوێیانە و دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ بیرەكان، بودجەیەك بۆ حاڵەتی فریاكەوتن تەرخان دەكرێت، هەڵمەتی نەهێشتنی زێدەڕۆیی لەسەر تۆڕەكانی ئاو و كارەبا بەڕێوەدەچێت لەگەڵ گرتنبەری چەند رێكارێكی دیكە لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی كەمئاوی. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی كارەبا و پارێزگاری هەولێر بە یەك تیم لەڕێگەی ئەو ژوورە هاوبەشەوە چاودێریی گرفتی كەمئاوی لە شاری هەولێر دەكەن و چارەسەری بەپەلەی بۆ دەدۆزنەوه”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









