
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەدوای سەردانەكەی مەسروربارزانی سەرۆكی حكومەت بۆ توركیاو كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە و سەرۆكی دەزگای هەواڵگری، ئۆپەراسیۆنی سوپای توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان دەستپێكرد، سیاسەتمەدارێكی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستانیش ئامانجی سەرەكی توركیا لەو ئۆپەراسیۆنە ئاشكرادەكات.
محەمەد ئەمین پێنجوێنی، سیاسەتمەداری نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو ئۆپەراسیۆنەی توركیا دەستپێكردووە كۆتا ئۆپەراسیۆن نابێت، ئەوەشی ئیستا دەستپێكردووە بۆ داگیركردنی خاكی هەرێمی كوردستانە لەناو خاكی هەرێمی كوردستانیش داگیركردنی ئەو ناوچانەی كە سەرچاوەی وزە و غازی سروشتی هەرێمی كوردستانی لێیە، بۆ ئەوەش توركیا لە هێرشەكانیدا بوونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانی كردووە بە بیانوو.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەداخەوە تائێستا یەك لەسەر سێی شوێنە ستراتیژییەكانی باشووری كوردستان لەلایەن سوپای توركیاوە داگیركراون بجۆریك بە درێژایی 200 كیلۆمەتر و بەقوڵای نزیكەی 60 كیۆمەتر سوپای توركیا هاتووەتە خاكی هەرێمی كوردستانەوە هەر ئۆپەراسیۆنێكیش كە ئەنجامی داوە ڕووبەری داگیركراوی خاكی كوردستانی زیاد دەكات توركیا لەم ئۆپەراسیۆنەشدا ئامانجی داگیركرای زیاتر هەیە.
ئەو سیاسەتمەدرای نزیك لە پەكەكە ئەوەشی خستەڕوو: توركیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكانی بوونی گەریلاكانی پەكەكەی كردووەتە بیانوو لەكاتێكدا گەریلاكان شەڕی پارتی زانی دەكەن و لە شاخ و كێوەكان دەمێننەوە بەڵام توركیا دێت ئۆپەراسیۆن لە باعشیقە و دەشتی نەینەواو سنووری پارێزگای دهۆك و چەند ناوچەیەكی نزیك شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان ئەنجام دەدات، ئەمەش بەڕوونی دەریدەخات كە توركیا مەبەستی داگیركردنی خاكی كوردستانە بەڵام بیانووی پەكەكەیە.
محەمەد ئەمین پێنجوێنی باسی لەوەشكرد: لەدوای سەردانەی مەسروبارزانی بۆ توركیا و كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆگان و سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا، گفتوگۆ لەبارەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی توركیا كراوە هەربۆیە لە دوای گەڕانەوەی مەسروبارزانی توركیا هێرشەكانیان چڕكردووەتەوە بۆ سەرهەرێمی كوردستان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









