شارەوانی سلیمانی دەستی بە نۆژەنكردنەوەی شەقام و ڕێگاوبانەكانی سلێمانی كردووە

قیرتاوکردن
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەوگرفتەكانی شەقامە سەركییەكانی ناوشاری سلێمانی و هەروەها قیرتاوكردنی ئەو شەقامانەی كە تا ئێستا قیرتاونەكراون، سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی دەستیان بە قیرتاوكردن و نۆژەكردنەوەی شەقامە سەركییەكانی دەروازی سلێمانی عەربەت كردووە و لە داهاتووشدا هەمان پرۆژە لە لەدەروازەی سلێمانی تاسڵوجە دەستپێدەكات بۆ ئەومەبەستەش بڕی سێ ملیار دینار تەرخانكراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بە SNNدراون ئەوە خراوەڕوو، لەچواچێوەی هەڵمتەكانمان بۆچارەسەركردنی كیشەو گرفتەكانی شەقامە سەرەكییەكانی ناوشاری سلێمانی و هەروەها قیرتاوكردنی ئەوشەقامانەی كە پێویستە قیرتاوبكرێن، ماوەی چەند ڕۆژێكە هەڵمەتی چاككردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی سلێمانیمان دەستپێكردووە لەسەرەتاشدا كارەكەمان لەشەقامی سەرەكی سلێمانی عەربەت نزیك پردی وڵوبە دەستپێكردووە تا نزیك بازگەی سلێمانی عەربەت بەردەوام دەبین بەهەردوو ئارستەی هاتن و چوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەدوای كۆتایی هاتن بە نۆژەكردنەوەی ئەو شەقامەی نێوان سلێمانی عەربەت بەهەردوو ئارستە، هەمان پرۆژەش لە شەقامی سەرەكی سلێمانی تاسڵوجە بەهەردوو ئاراستەی هاتن و چوون دەستپێدەكەین، لەگەڵ ئەوەشدا بە بڕی 350 ملیۆن دینار دوو دەرخستە ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاركراون كە لەسەر ڕێژەی لە %15ی داهاتی سلێمانی پرۆژەی قیرتاوكردنی ئەو شەقام و كۆڵانانە ئەنجام بدەین كە پیویستیان بە قیرتاوكردنە.
شارەوانی سلێمانی ئەوەشیان ڕوونكردەوە كە پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی شەقامە سەرەكییەكانی سلێمانی كە لە ئێستادا لە قۆناغی كاركردنن تیایدا بڕی سێ ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە، بەتەواوبوونیشی چاڵ و چۆڵییەكانی شەقامە سەرەكییەكانی دەروازەی سلێمانی بەڕووی عەربەت و هەروەها تاسڵوجە چارەسەر دەكرێن بۆ ئەومەبەستە ستافێكی شارەزاو بەردەوام لە كاركردندان بۆ ئەوەی لە كەمترین كاتدا پرۆژەكە جیبەجیبكەن و كەمترین ئاستەنگی بۆ هاتووچۆی شۆفێران دروستبكەن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









