
به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان | فۆتۆ: KRG
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان رایده‌گه‌یه‌نێت، لە ئێستادا ملیارێك و 285 مەتر سێجا ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان گلدراوەتەوە كه ئه‌كاته 50%ى كۆی گشتی توانای گلدانه‌وه‌ى بەنداوەكە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە SNNی راگەیاند، “ئەو رێژە بارانبارینەی ئەمساڵ باریوە وەك پێویست نەبوو، هێشتا بەنداوی دەربەندیخان پێویستی بە بڕێكی زۆر ئاو هەیە بۆ ئەوەی لە مەترسی وشكەساڵی رزگارمان ببێت، چونكە لە ئێستادا ئاستی بەرزی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان لەسەر ئاستی رووی دەریاوە 468 مەتر و 35 سانتیمەترە”.
ئه‌و به‌رپرسه پێیوایه ئاستى گلدانه‌وه‌ى ئاوى به‌نداوه‌كه ئه‌مساڵ زیاتره له ساڵى پار و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، “لە مساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو لەمكاتەدا ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان یەك مەتر و 74 سانتیمەتر زیاتره، بەڵام داهاتی ئاو 25 مەتر سێجایە لەم مانگەدا. لە كاتێكدا تێكڕایی هەمان مانگ لە 60 ساڵی رابردوودا 362 مەتر سێجا بووە. هاوكات لەئێستادا بڕی ملیارێك و 285 مەتر سێجا ئاو هەیە لە بەنداوەكەدا، ئەو رێژەیەش دەكاتە 50%ى توانای بەنداوەكە بۆ گلدانەوەی ئاو”.
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئاماژه به هۆكارێكى تر‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاوى به‌نداوه‌كه ده‌كات و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، “بەهۆی ئەوەی 70%ی سەرچاوە ئاوییەكانی بەنداوی دەربەندیخان لە ئێرانەوە سەرچاوەدەگرن و لە 30%ى سەرچاوەی ناوخۆین ئاستى ئاوى به‌نداوه‌كه كه‌مبووه‌ته‌وه، چونكه وڵاتى ئێران چه‌ندین به‌نداوى بچووكى له‌سه‌ر ئاوى به‌نداوه دروستكردوون”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









