
سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا | فۆتۆ: AP
SNN
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا رایگه‌یاند، ناتۆ به‌شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ له جه‌نگدایه له‌گه‌ڵ ئێمه و وتیشى: “مه‌ترسییه‌كانى دروستبوونى جه‌نگى ئه‌تۆمى به دوور مه‌زانن”.
سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا كه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى فه‌رمى حكومه‌تى رووسیا ئه‌نجامیدا وتى: “كۆتایی هاتنى شه‌ڕ و ململانێكان له ئۆكرانیا و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته په‌یوه‌سته به كۆتایی هاتنى شه‌ڕ له‌و وڵاته كه تاوه‌كو ئێستا هیچ ئومێدێك له‌باره‌ى ئه‌م بابه‌ته‌وه نییه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى رووسیا باسى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگى جیهانى سێیه‌مى كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئێمه هه‌موو كارێك ده‌كه‌ین تاوه‌كو به هه‌ر نرخێك هه‌بووه رێگه‌بگرین له جه‌نگى جیهانیی سێهه‌م، به‌ڵام پێموایه راستییه‌ك هه‌یه كه پێویسته رۆژئاوا بیزانێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه مه‌ترسى سه‌رهه‌ڵدانى جه‌نگى ناوه‌كى دوور نییه و پێویسته به‌كه‌مى نه‌زانن، چونكه ئێستا مه‌ترسییه‌كان زۆرن”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا ره‌خنه‌ى له ئه‌مریكاش گرت و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، “ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه به‌رگریمان له گه‌لى رووسیا كرد له ئۆكرانیا ئه‌مریكا سه‌رجه‌م گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ ئێمه به كردارى راگرتووه”.
به وته‌ى سێرگى لاڤرۆڤ “ناتۆ به‌شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ له شه‌ڕدایه له‌گه‌ڵ رووسیا، چونكه ناتۆ مووشه‌ك و تانكى زرێپۆش و ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى ئۆكرانیا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ڕ له‌گه‌ڵ رووسیا بكه‌ن”.
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
22كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









