
دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئه‌ندامێكى پێشووى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر هه‌ولێر و به‌غدا نه‌گه‌نه رێككه‌وتن دۆخه‌كه سه‌ختترده‌بێت له‌وه‌ى ئێستا هه‌یه.
هه‌رچه‌نده له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیرى نه‌وتى عێراق و شاندى وه‌زاره‌تى نه‌وت كۆبوونه‌وه، به‌ڵام نه‌یانتوانى بگه‌نه هیچ رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر پرسى نه‌وت. له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، “ئێمه به هه‌رێممان راگه‌یاندووه كه پێویسته پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كاندا بكرێت، كۆمپانیایه‌كى نه‌وتى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆماندا دابمه‌زرێنین و هه‌ژمارێكى بانكیش تایبه‌ت به نه‌وتى هه‌رێم بكه‌ینه‌وه له بانكێكى نێوده‌وڵه‌تى”، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “حكومه‌تى هه‌رێم تاوه‌كو ئێستا رازینه‌بووه به‌و داواكارییانه و هیچ وه‌ڵامێكى حكومه‌تى عێراقى نه‌داوه‌ته‌وه. له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانیشدا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم گومانى خۆى له به‌غدا نه‌شاردووه‌ته‌وه و ئاماده‌نه‌بووه وه‌ڵامى كۆتایی بداته شاندى حكومه‌ت”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ئەحمەد حاجی ڕەشید، پەرلەمانتاری خولی پێشووی عێراق و ئەندامی لیژنەی دارایی بە SNNی راگەیاند، “بەهەموو پێوەرەكان رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر دۆسیەی نەوت لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان دەبێت، چونكە ئەگەر حكومەتی هەرێم نەوت رادەستی بەغدا بكات ئەوا مانگانە بودجەیەكی بۆ دێت كە بەشی مووچە و بودجە و پرۆژە خزمەتگوزارییەكانیش دەكات، بەڵام تائێستا هەرێم نەیتوانیووە خۆی بگونجێنێت لەگەڵ بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی”.
وتیشى: “ئەگەر حكومەتی هەرێم و بەغدا نەگەنە رێككەوتن، ئەوا ئەو دۆخە داراییەی ئێستا لە هەرێمی كوردستان دەگوزەرێت لە نەبوونی پارە بۆ دابەشكردنی مووچە و هەروەها جێبەجێنەكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان بەردەوامی دەبێت و تەنانەت دۆخێكی لەمەی ئێستا خراپتریش بەرۆكی هەرێمی كوردستان دەگرێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









