ئەگەر ئەمجارە پارتی لە ستۆپەكەی بافل جەلال تاڵەبانی تێنەگەن زۆرخراپ پەڕاوێزدەخرێن

شیرین یونس
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە درێژەی كاردانەوەكانی تایبەت بە نیەتی پارتی بۆ فرۆشتنی غازی سروشتی كوردستان و ڕادەستكردنی بە توركیا، پەرلەمانتارێكی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات ناكرێت دۆسیەی غازی سروشتی كوردستان بە دەردی دۆسیەی نەوت ببرێت و بەتەنها هێزێك بۆی نییە بڕیار بدات، ئەگەر ئەمجارە پارتی لە ستۆپەكەی بافل جەلال تاڵەبانی تێنەگەن زۆرخراپ پەڕاوێزدەخرێن لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردووش هەڵوێستەكەی بافل جەلال تاڵەبانی بێوێنەبووە.
شیرین یونس، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: هەمووان ئاشكرایە كە غازی سروشتی سامانێكی نیشتیمانییە و ڕەوانییە هێزێك یان دووهێز بە ئارەزووی خۆی بڕیاری لەسەر بدات و مامەڵەی پێوەبكات، چونكە لە ڕابردوودا ئێمە ئەزموونمان هەیە كە نەوتمان فرۆشت بۆئەوەی سەربەخۆیی ئابووریمان هەبێ بەڵام بۆمان دەركەوت كە چەند كەسێك لەحیزبێك سودمەند بون و میلەتەكەش بە ملیاران دۆلار قەرزاربوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەمێژوی چەند ساڵی ڕابردوو ئەوە باشترین هەڵوێستە كە (بافڵ جەلال تالەبانی) نواندوویەتی چونكە ڕەنگدانەوەی ئەو هەڵوێستە رەنگە ئێستا هەستی پێنەكرێت بەڵام بۆ داهاتومان زۆر بەباشی دەرئەنجامەكە دەبینن و دەزانن كە ئەو هەڵوێستە چەندە چارەنوسساز بوون، لەكاتێكدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ماوەی 25 ساڵە نەرمی دەنوێنین بەرامبەر هێزو لایەنە سیاسیەكان بەڵام ئەوان بێ ئەمەك بوون و دەستی برایەتیان درێژ نەكرد بۆ خزمەتی خەڵكی كوردستان و تەنها بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بەلاوە گرنگ بوو.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە خەڵكی كوردستان ئەوە بزانن كە ئەو هەڵوێستەی (بافڵ جەلال تاڵەبانی) بەزەرەری خۆی و قازانجی خەڵكی كوردستانە بەڵام ناوبراو سەركردەیەكی سیاسی گەورەیەو دەزانێ خزمەتكردنی خەڵك یەكسانە بەسەركەوتنی خۆی و یەكێتی، وەپەیامێكی بە لایەنەكاندا كە ئیتر لەمەولا هیچ ڕەفتارێك قبوڵ ناكەین ئەگەر نەڕژێتە خزمەتی بەرژەوەندی خەڵك، هاوكات ڕاستەوخۆ بەپارتی وت (ستۆپ) لەو هەموو كەلە شەقیە لەوهەمووە پلانگێڕیە، ستۆپ لە كەواسوری بەرلەشكری بێگانە ستۆپ لە دوژمنایەتی خەڵكی كوردستان و لایەنەكان، ستۆپ لە سزادانی خەڵكی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان، بەڕاستی ئێمە نزیكەی ساڵێكە بە پارتی دەڵێین ستۆپ بۆیە ئەمڕۆ كارگەیشتەئەوەی سەركردایەتی یەكێتی و خودی كاك بافڵ بەپارتی بڵێ ستۆپ، بۆیە ئەگەر ئەمجارەش لەستۆپی (بافڵ جەلال تاڵەبانی) تێنەگەن بەڕاستی زۆر خراپ توشی پەراوێزو شكست دەبن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









