“هه‌ڵوێسته‌كه‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى ته‌نیا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكه”

بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نيشتمانيی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ناكرێت هاوشێوەی دۆسیەی نەوت دۆسیەی غازی سروشتیش ببێتە هۆكارى بارگرانی زیاتر بۆ سەر هاووڵاتییانی هەرێم، ده‌شڵێت: “بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سۆنگەی هەستكردن بە بەرپرسیاریه‌تى و لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و لە چوارچێوەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی هەڵوێستی خۆی لەسەر فرۆشتنی غازی سروشتی راگەیاندووە”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 29ى نیسان، هەرێم كەمال ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی و سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “هەڵوێست و بڕیارەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە چوارچێوەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانە، چونكە مەلەفی نەوت تا ئێستا نەبووەتە مەلەفێك كە ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتییان و باشتركردنی ژێرخانی ئابووری كوردستان، بەڵكو بووەتە مەلەفێك كه سەری خەڵكی كوردستانی زیاتر پێئێشاوە”.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ناكرێت مەلەفی غازی سروشتی كوردستانیش بە دەردی مەلەفی نەوت ببرێت، چونكە لە فرۆشتنی نەوت وڵاتانی دراوسێ زیاتر له خه‌ڵكى كوردستان سودیان وەرگرتووە، هەر ئەمەش وایكردووە كە مەلەفی نەوت ببێە مەلەفێكی بێزاركەر لای هاووڵاتییانی كوردستان، بۆیه مەلەفی غاز لای هاووڵاتییانی كوردستان و سەركردایەتی یەكێتی و خودی بافڵ جەلال تاڵەبانی زۆر جێگای گرنگیپێدانە و نابێت وەك مەلەفی نەوت مامەڵەی پێوەبكرێت”.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی نيشتمانيی كوردستان باس له ئه‌گه‌رى هه‌نارده‌كردنى غازى سروشتى ده‌كات به‌بێ ره‌زامه‌ندى یه‌كێتى و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “بەبێ رەزامەندی یەكێتی بەهیچ شێوەیەك بڕیاردان لەسەر فرۆشتنی غازی سروشتی دەرباز نابێت. كاتێك دەڵێین یەكێتی مەبەستمان ئەوە نییە دەستوەردان لە كاروباری حكومەت بكەین وەك حزب، بەڵكو ئەو بەشەی یەكێتی كە لە حكومەتدایە دەبێت بگەنە ئەو بڕوایەی كە فرۆشتنی غازی سروشتی لەم كاتەدا بە سوودی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانە. پاشانیش بڕیاری لەبارەوە بدرێت نەوه‌ك حزبێك تاكلایەنانە بڕیاری لەبارەوە بدات”.
دوێنێ پێنجشه‌ممه بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى سه‌رجه‌م وڵاتان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “دەبێت گرێبەستى غاز و شێوازەکەی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان روونبکرێتەوە و نامانەوێت مەینەتییەکی تر بەسەر هەرێمەکەماندا بهێنین. بە شەفافی کار لەسەر ئەم کەیسە بکرێت و هاووڵاتییانی کوردستان بەشێکبن لە پرۆسەکە. هەموو هەوڵێکیش لە دەرەوەی ئەم داواکارییانە ئەوا روون و ئاشکرا رایدەگەیەنم، دەبێت بەسەر لاشەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا بۆڕی غاز رابكێشرێت و غاز هەناردەى دەرەوە بکرێت. ئەمەش داواکاری خەڵکی کوردستانە جێبەجێی دەکەم و لەبەرامبەر ژیانی خەڵک و ئایندەی گەلەکەماندا، بێدەنگی و شەرمەزاری هەڵنابژێرم”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









