
SNN-عەلی حەمە سەعيد
بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان كە خۆیان بەدوور بگرن لە كڕینی گۆشتی ناتەندروست و مۆرنەكراوی سەرشەقامەكان، هاوكات جەختیش دەكاتەوە كە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دەرمانی پێویست بەسەر خاوەن ئاژەڵەكاندا دابەشدەكەن بۆ ئەوەی ڕێگری بكەن لە بڵاوبوونەوەی پەتای خوێن بەربوون كە تا ئێستا هیچ حاڵەتێك لەهەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە.
رابەر محمد، بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی خۆپاراستن لە هەر نەخۆشییەك كە لە ئێستادا بەهۆی ئاژەڵەوە بڵاوبووەتەوە و توشی مرۆڤ دەبێت داوا لەهاووڵاتیان دەكەين كە خۆیان بە دووربگرن لە كڕینی گۆشتێك كەلەسەر شەقامەكان بەشێوەیەكی ناتەندروست دەفرۆشرێت و مۆری ڤێتەرنەری پێوە نییە، چونكە خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی توشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەمەبەستی زیاتر رووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێكی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوینبەربوون لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو تەندەرێكی تایبەت بەو نەخۆشییەمان چالاك كردووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەرمانی تایبەت بەو نەخۆشییە دابین دەكەين و بەسەر ئەو كەسانەی كە ئاژەڵدارن دابەشدەكرێت، ئەوەش هۆكارێكی باش دەبێت بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە.
وتەكانی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە كاتێكدایە كە، ماوەی چەند رۆژێكە بڵاوبوونەوەی جۆرە نەخۆشییەكی نوێ لە ناوەڕاست و خواروی عێراق بەناوی تای خوێنبەربوونەوە، ترس و دڵەڕاوكێی بۆ هاووڵاتیان دروستكردووە هۆكاری نەخۆشییەكە جۆرە ڤایرۆسێكە توشی ئاژەڵ دەبێت و بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، هەروەها مەترسیی ئەم نەخۆشییە لەوەدایە كە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و تا ئێستاش چەند كەسێك لە پارێزگاكانی دیكەی عیراق تووشی نەخۆشييەکە بوون و کەسێکيش گيانی لە دەستداوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









