“پارەی كارمەندانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان گەیشتە سلێمانی و دەستبە دابەشكردنی دەكرێت”

دراوى 25 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدهگهیهنێت، لە ئێستادا چەكی پارەی ئەو كارمەندانەی كۆمیسیۆن كە لە رۆژی هەڵبژاردنەكان وەك كارمەندی كۆمسیۆن كاریانكرد گەیشتووەتە دەستمان و تەنیا چەند رێكارێكی تایبەت بەشێوازی دابەشكردنی پارەكە ماوە بۆ ئەوەی لەڕێگەی بانكەكانەوە دەستبكەین بە دابەشكردنی پارەكە.
ئامانج عەزیز، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی راگەیاند، “دوای ئەوەی كاروبارەكانی تایبەت بە كۆكردنەوەی زانیاری كۆتاییهات لەسەر ئەو مامۆستا و فەرمانبەر و دەرچووانەی زانكۆ و پەیمانگاكان كە لە رۆژی هەڵبژاردنی 10ى تشرینى یهكهمى2021 وەك كارمەندی كۆمسیۆن لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكان بەشداریان كرد، لەئێستادا چەكی پارەی ئەو كارمەندانە گەشتووەتە دەستمان كە ژمارەیان نزیكەی 17 هەزار كارمەند دەبێت”.
وتیشى: “تەنیا چەند رێكارێكی كەم ماوەن بۆ ئەوەی لەڕێگەی بانكەكانەوە دەستبكەین بە دابەشكردنی پارەی ئەو كارمەندانە، بە جۆرێك بۆ كارمەندانی سنووری سلێمانی چەند بانكێك دیاریدەكەین بۆ ئەوەی لەو بانكانەوە پارەكە دابەشبكرێت. هاوكات لە پارێزگای هەڵەبجەش لە بانكی هەڵەبجە و لە گەرمیان و راپەڕینیش لەڕێگەی بانكەكانەوە دابەشدەكرێت و لە سبەیەوە دەستدەكەین به هەماهەنگی بۆ ئەوەی لەڕێگەی ئەوانەوە پارەكە دابەشبكەین”.
ئەو بەرپرسەی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، “ئەو كارمەندانەی كە فەرمانبەری حكومەت نەبوون 250 هەزار دینار وهردهگرن، ئەوانەشی كە فەرمانبەری حكومەت بوون بڕی 150 هەزار دینار وەردەگرن لەگەڵ پێدانی رێز و سوپاسنامهیهك لە لایەن حكومەتەوە”.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









