چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى: 170 په‌رله‌مانتارمان كۆكردووه‌ته‌وه

نورى مالیكى، هادى عامرى و قه‌یس خه‌ز عه‌لى، سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى | فۆتۆ: Shafaqnews
SNN
سه‌ركرده‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى رایده‌گه‌یه‌نێت، توانیومانه 170 په‌رله‌مانتار كۆبكه‌ینه‌وه، ده‌شڵێت: “به‌هۆى ئه‌و زنجیره كۆبوونه‌وانه‌ى كه ئه‌نجامماندا تێگه‌یشتنى باش هاتووه‌ته ئاراوه”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه توركى عوتهیبى، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “له ماوه هه‌فته‌ى رابردوودا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونهومان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانى هێزه جیاوازه‌كان و په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان ئه‌نجامدا. له كۆبوونه‌وه‌كاندا تێگه‌یشتنى پاش هاته ئاراوه له‌نێوان ئێمه و په‌رله‌مانتاره‌كان. به‌شێكى زۆرى په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان پشتیوانى خۆیان ده‌ربڕى بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى به‌هۆى ئه‌و خاڵه هاوبه‌شانه‌ى كه له‌نێوان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى ئێمه و بیر و بۆچوونه‌كانى ئه‌واندا هه‌بوو به ئاراسته‌ى رزگاركردنى عێراق له چه‌قبه‌ستووى”.
وتیشى: “ئه‌و لێكتێگهیشتنهى كه هاتووه‌ته ئاراوه بووه هۆكارى ئه‌وه‌ى رێژه‌ى په‌رله‌مانتاره پشتیوانه‌كانمان بگاته 170 په‌رله‌مانتار. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له چه‌ند رۆژى داهاتوودا هه‌واڵێكى خۆش راده‌گه‌یه‌نین له‌باره‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى كه په‌یوه‌ندییان به ئێمه‌وه كردووه و له‌نێویشیاندا سه‌ربه‌خۆكان”.
به وته‌ى ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى، “توانیویانه نیوه‌ى په‌رله‌مانى تێبپه‌ڕێنن و به‌رده‌وامیش ده‌بن له گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تر له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه نوێیه‌كه به‌مه‌به‌ستى رزگاركردنى عێراق له چه‌قبوستوویی سیاسى”.
قسه‌كانى ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ رەحیم ئەلعەبودی، سه‌ركرده‌ى ره‌وتى حیكمه كه عەمار حەکیم سەرۆکایەتی دەکات وتى: “موقتدا سەدر دەرگای گفتوگۆ و دانوستانی داخست لەپێناو مانەوەی حکومەتەکەی مستەفا کازمیی. ستراتیژێک لای موقتەدا سەدر هەیە، کە ئەویش درێژەدانە بە بنبەستی سیاسیی و مانەوەی حکومەتەکەی کازمیی و لەو پێناوەشدا دەرگای گفتوگۆ و دانوستانی داخستووە”.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









