زیاد لە 31 هەزار كۆمپانیای جۆراوجۆر لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون

0
534

SNN-عەلی حەمەسەعید

بەڕێوەبەری گشتی تۆماری كۆمپانیاكان لە هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەدكات لەكۆی 31 هەزار و 27 كۆمپانیا كە تۆماركراون، كە زیاتر لە 27 هەزاریان كۆمپانیای خۆماڵین و سێ هەزار و 314كۆمپانیایان بیانین، هاوكات پڕِۆسەی تێچوی ناوی بازرگانی بۆ كۆمپانیاكان بڕی 50 هەزار دینار وەردەگیرێت كە پێشتر بۆ هەمان بابەت بڕی 600 هەزار دینار وەردەگیرا.

بڵند محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تۆماری كۆمپانیاكان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە SNNی ڕاگەیاند: لە هەرێمی كوردستان 31 هەزار و 27 كۆمپانیا تۆماركراون، كە زیاتر لە 27 هەزاركۆمپانیایان خۆماڵین و سێ هەزار 314 كۆمپانیایان بیانین، بەجۆرێك كۆمپانیا توركییەكان لە سەروی ڕیزبەندی كۆمپانیا بیانییەكاندان و پاشان كۆمپانیا ئێرانیەكان و دواتر كۆمپانیا ئەمریكییەكان و بەریتانی و ئوردنییەكان لەو ریزبەندییە دێن

ئاماژەی بەوەشكرد، باج لەسەر قازانج وەردەگیرێت و خاوەنی كۆمپانیا پێویستە باج بدەن بەجۆرێك لە رابردوودا هەر ناوێكی بازرگانی ئەگەر كوردی بێت یان عەرەبی نزیكەی 600 هەزار دینار وەك رسومات وەردەگیرا، ئەگەر ناوەكە بیانی بوایە ملیۆنێك و 200 هەزار دینار وەردەگیرا، بەڵام ئێستا پڕِۆسەی تێچوی ناوی بازرگانی بۆ كوردی و عەرەبی و بیانیش تەنها 50 هەزار دینارە

بەڕێوەبەری گشتی تۆماری كۆمپانیاكان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆسەی تۆماری كۆمپانیا پێشتر 153 هەزار دینار رسوماتی تێدەچوو، هەروەها ئەگەر كۆمانپایەكیش سەرمایەكەی لە سەروی ملیۆنێك بووبێت، بۆ هەر ملیۆنێك چوار هەزار و 500 هەزار دینار وەردەگیرا، بەڵام لە ئێستادا بووەتە 62 هەزار دینار، هەروەها لە بری وەرگرتنی چوار هەزار و 500 هەزار دینارەكە ئێستا تەنیا بڕی دوو هەزار و 500 دینار وەردەگیرێت

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this