به‌هۆى خۆڵبارینه‌وه پشوو راگه‌یه‌ندرا و گه‌شته‌كانى دوو فڕۆكه‌خانه وه‌ستان

خۆڵبارین
SNN
به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌هۆى خۆڵبارینه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركوك بڕیاریدا تاقیكردنه‌وه‌كان دوابخات و به‌هه‌مان هۆكاریش گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى نه‌جه‌ف و به‌غدا دواخران.
به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌پۆلێكى خۆڵبارین ته‌واوى شاره‌كانى عێراقى گرته‌وه و به‌هۆى چڕى خۆڵبارینه‌كه‌شه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركوك رایگه‌یاند، “بڕیارماندا به دواخستنى تاقیكردنه‌وه‌كان”.
هاوكات هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى نه‌جه‌ف و به‌غدا رایانگه‌یاند، “به‌هۆى چڕى خۆڵبارینه‌وه بڕیارماندا به راگرتنى گه‌شته‌كانمان تاوه‌كو كاتێك نادیار”.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى عێراق رایگه‌یاند، “ئاستی خۆڵبارین له پێنج پارێزگا كه‌م و له شه‌ش پارێزگا مامناوه‌ند و له حه‌وت پارێزگاكه‌ی دیكه‌ش تووند ده‌بێت. له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی دهۆك، سلێمانی (و هه‌ڵه‌بجه)، دیالە، واست و میسان ئاستی خۆڵبارین كه‌م ده‌بێت، له پارێزگاكانی هەولێر، كەركوك، بابل، دیوانیە، زەیقار و بەسره ئاستی خۆڵبارین مامناوەند ده‌بێت، به‌ڵام له پارێزگاكانی تر، موسه‌ننا، نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا، به‌غدا، سه‌ڵاحه‌ددین، ئه‌نبار و موسڵ ئاستی خۆڵبارین توند و چڕ، دەبێت”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









