
دیمهنێكى خۆڵبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایدهگهیهنێت، چاوەڕێی دۆخەكە دەكەین و ئەگەر پێویست بكات ئەوا لەڕێگەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانییەوە پێشنیار دەدرێتە پارێزگاری سلێمانی بۆ ئەوەی پشوو رابگەیەنێت.
ئهمڕۆ دووشهممه سامان شێخ لەتیف، لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی بە SNNی راگەیاند، “خۆڵبارین راستەوخۆ كاریگەرییەكانى بۆ سەر تەندروستی هاوڵاتییان دەبێت لەڕێگەی هەڵمژینی ئەو هەوایەی تێكەڵبووە بە تەپ و تۆز، بۆیە بەشێوەیەكی گشتی بۆ تەندروستی مرۆڤ باش نییە و پێویستە هاووڵاتییان لەكاتی خۆڵبارین چەند رێكارێكی تەندروستی بگرنەبەر بۆ خۆپاراستن لە كاریگەرییە خراپەكانی خۆڵباین، بە تایبەت بەكارهێنانی ماسك، هاوكات ئەو كەسانەی تەنگەنەفەسن و رەبۆیان هەیە لەگەڵ ئەم خۆڵبارینە حاڵەت و نیشانەكانیان زیاددەكات پێویستە زیاتر خۆیان بپارێزن”.
وتیشى: “لەئێستادا چاودێرى زیاتری دۆخەكە دەكەین، ئەگەر پێویست بكات ئەوا لەڕێگەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانیەوە پێشنیار بۆ پارێزگاری سلێمانی بەرزدەكرێتەوە بۆ ئەوەی پشوو رابگەیەندرێت، چونكە راگەیاندنی پشوو بەشێوەیەكی راستەوخۆ لەدەسەڵاتی پارێزگاردایە”.
لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو، “بۆئەوەی هاووڵاتییان پارێزراوبن لە كاریگەرییەكانی ئەم خۆڵبارینە واپێویستە كە دەرگا و پەنجەرەی ماڵ و شوێنە گشتییەكان دابخرێن، هەروەها تێكەڵ نەبوونی هاوڵاتییان و مامەڵە نەكردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە كە لە ئێستادا لەلایەن هاوڵاتییانەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت، چونكە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەكان تێكەڵ دەبێت و كێشە دروست دەكات”.
دوێنێ یهكشهممه بهڕێوهبهرایهتى گشتى كهشناسى عێراق رایگهیاند، “ئاستی خۆڵبارین له پێنج پارێزگا كهم و له شهش پارێزگا مامناوهند و له حهوت پارێزگاكهی دیكهش تووند دهبێت. له ههریهك له پارێزگاكانی دهۆك، سلێمانی (و ههڵهبجه)، دیالە، واست و میسان ئاستی خۆڵبارین كهم دهبێت، له پارێزگاكانی هەولێر، كەركوك، بابل، دیوانیە، زەیقار و بەسره ئاستی خۆڵبارین مامناوەند دهبێت، بهڵام له پارێزگاكانی تر، موسهننا، نهجهف، كهربهلا، بهغدا، سهڵاحهددین، ئهنبار و موسڵ ئاستی خۆڵبارین توند و چڕ، دەبێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









