چاودێرى بارزگانى: پێشبینی ناكەین جارێكی دیكە نرخی مریشك دابهزێتهوه

كێڵگهیهكى پهلهوهرى | فۆتۆ: Thehumaneleague
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایدهگهیهنێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی عەلەفی مریشك و زەرەرمەندبوونی بەشێكی زۆری خاوەن دەواجنەكانی نرخی مریشك لە 3 هەزار دینارەوە بۆ 4 ههزار و 250 دینار بەرز بووهتهوه.
ئهمڕۆ دووشهممه 16ى نیسان، سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە SNNی راگەیاند، “لە ئێستادا نرخی مریشكی زیندوو بە رێژەیەكی زۆر بەرزبووەتەوە، ئەوەش هۆكاری تایبەت بە خۆی هەیە. گرنگترین هۆكاریش بەرزبوونەوەی نرخی عەلەفی تایبەت بە مریشكە، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێكی زۆری خاوەن دەواجنەكان زەرەرێكی زۆریان كردووە. هاوكات خواستیش لەسەر مریشك زیادیكردووە و هەموو ئەوانە وایكردووە كە نرخەكەی لە بازاڕدا بەرزببێتەوە”.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، “پێشبینی ناكەن جارێكی دیكە نرخی مریشك وەك خۆی لێبێتەوە و دابەزێتهوه و ناشزانین سبهى نرخهكهى دهگاته چهند”.
له دوو رۆژى رابردوودا نرخى گۆشتى مریشك بهرزبوونهوهى بهخۆیهوه بینى، ئهمه به زانینى ئهو راستییهى پێشتر كیلۆیهك مریشكی زیندوو لە نێوان دوو هەزار و 500 تا سێ هەزار دیناردا بوو، لەكاتێكدا لە ئێستادا نرخی كیلۆیەك مریشك بەرزبووەتەوە بۆ چوار هەزار و 250 دینار.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








