هەرێم پابەندی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی نەبێت لێكەوتەی ئابوری وسیاسی ترسناكی دەبێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە چەند مانگێك بەسەر بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق تێدەپەڕێت لەبارەی پرسی فرۆشتنی نەوتی هەرێم و نایاسایی بوونی یاسای گازونەوتی هەرێم، بەڵام تا ئێستا هەرێمی كوردستان پابەند بوونی خۆی بۆ ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی ڕانەگەیاندووە، پەرلەمانتارێكی عێراقیش باس لە مەترسییەكانی پابەند نەبوونی هەرێم دەكات بەو بریارەی دادگای فیدراڵییەوە.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بڕیارێكی كۆتاییە و هیچ كەس و لایەنێك مافی تانەلێدانی نییە جگە لەوەی دەبێت هەموو لایەنێك پێوەی پابەند ببن، بەڵام ئەوەی جێگەی تێبینییە ئەوەیە كە تا ئێستا هەرێمی كوردستان پابەند نەبوونی خۆی بەو بڕیارەوە ڕانەگەیاندووە هەرچەندە چەندجارێك لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا كۆبوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تەنها ڕێگاچارە لەبەردەم حكومەتی هەرێم بۆ ئەوەی ڕزگاری ببێت لەم دۆخەی ئێستا تێی كەوتووە پابەند بوونیەتی بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیەوە، چونكە لەلایەن سوودی ئابوری زیاتری بەردەكەوێت و گرفتی مووچە و بودجە چارەسەر دەكات، لە لایەكی دیكەشەوە لەڕووی سیاسیشەوە زۆر گرنگە هەرێم ڕێز لە بڕیارەكانی دادگای فدراڵی بگریت و نەبێتە جێگەی نیشانەی پرسیار لای هێزو لایەنە سیاسییەكانی عێراق.
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر هەرێمی كوردستان پابەند نەبێت بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی ئەوا لەڕووی ئابووری و سەربازیشەوە لێكەوتەی خراپی دەبێت، بەجۆرێك لە ڕووی ئابوورییەوە جگە لەوەی عێراق ناردنی 200 ملیار دینارەكە ڕادەگرێت لەهەمان كاتیشدا گرفت بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم دروستدەكات، لەگەڵ ئەوەشد لەڕووی سەربازییەوە عێراق بیانوو دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی بەزەبری هێز بیرە نەوتییەكان داگیر بكات و هێز بجوڵێنیت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








