بۆ پاراستنی سەلامەتی خانەنشینانی سلێمانی بە ڕێگەی نوێ مووچە دابەشدەکرێت

خانەنشین
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی نەهێشتنی قەرەباڵغی لەبەردەم بانكەکاندا و هاوكات پاراستنی زیاتری سەلامەتی خانەنشینان، لە بانكی مەڵكەنی شاری سلێمانی بە كۆدی تایبەتی خانەنشینانی شارستانی مووچەكانیان وەردەگرن، بەڕێوەبەری بانكەكەش ئاماژە بەوەدەكات كە بەماوەی چەند ڕۆژێك سەرجەم مووچەخۆران مووچەكانیان وەردەگرن و هیچ قەرەباڵغییەك دروستنابێت، بەڕێوەبەری بانكەكەش دەڵێت، “پڕۆسەی دابەشكردنی مووچەكانیان پێنج رۆژ دەخایێنێت”
شۆخان عومەر، بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی كارئاسانی زیاتر بۆ خانەنشینان و نەهێشتنی قەرەباڵغی لەبەردەم بانكەكەماندا و بۆ زیاتر پاراستنی سەلامەتی خانەنشینان لە كاتی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان، لەم مانگەوە لە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان سیستەمی كۆدی تایبەت بە خانەنشینان پەیڕەو دەكەین كە هەر خانەنشینێك لەسەر ناسنامەكەی كۆدێكی تایبەت هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان بە جێبەجێكردنی ئەو سیستەمە پێویستیمان بە ماوەی نزیكەی پێنج ڕۆژ دەبێت، هاوكات وەزارەتی دارایش رەزامەندییان دەربڕیوە بۆ ئەوەی بەوشێوازە مووچەی خانەنشینان دابەشبكرێت ئەمەش هۆكار دەبێت بۆ ئەوەی هیچ دۆخێكی نەخوازراو دروست نەبێت.
بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی ئەوەشی خستەڕوو، نزیكەی هەشت هەزار خانەنشینی شارستانی لە بانكی مەڵكەندی مووچە وەردەگرن، بۆیە بە گوێرەی كۆدی سەر ناسنامەكانیان، رۆژی شەممە 21/5/2022 لە بانكی مەڵكەندی ئەو خانەنیشانەی كە كۆدی 10 هەزار، 11 هەزار، 27 هەزار مووچەكانیان وەردەگرن، رۆژی دواتر 28 هەزار و 29 هەزار، رۆژی دووشەممەش، 30 هەزار و 31 هەزار، رۆژی سێشەممە كۆدی 32 و 33 هەزار، رۆژی چوارشەممە34، 35، 36 هەزار مووچەكانیان وەردەگرن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









