به‌هۆى پشتیوانیان بۆ كورد ئه‌ردۆغان دژى ئه‌ندامبوونى سوید و فینله‌ندایه له ناتۆ

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکلیا
SNN
سه‌رۆككۆمارى توركیا په‌یامێكى ئاراسته‌ى سوید و فینله‌ندا كرد و رایگه‌یاند، پێویستناكات شاندتان بێته ئه‌نكه‌ره بۆ ئه‌وه‌ى قسه له‌سه‌ر بوونتان به ئه‌ندامى ناتۆ بكه‌ین، چونكه “ئێوه پشتیوانى كورد” ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش قبوڵنه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ى نیسان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌رۆككۆمارى توركیا له په‌راوێزى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا له له‌گه‌ڵ عەبدولمەجید تەبوونی، سه‌رۆككۆمارى جه‌زائیر ئه‌نجامیدا رایگه‌یاند، “بەهۆی هەڵوێستی سوید و فینلەندا لە پشتیوانیکردنی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان و سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا، وڵاتەکەمان دژایەتیی ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە لەهاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسیی (ناتۆ) ده‌كات”.
سه‌رۆككۆمارى توركیا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، “سوید و فینله‌ندا هه‌ڵوێستێكى روون و ئاشكرایان نییه دژ به كوردانى رۆژئاواى كوردستان و ئیداره‌ى خۆسه‌رى”.
به‌وته‌ى سه‌رۆككۆمارى توركیا، “ئێمه ناتوانین رازیبین له‌م قۆناغه‌دا به‌وه‌ى سوید و فینله‌ندا ببنه ئه‌ندامى ناتۆ”.
سه‌رۆككۆمارى توركیا له‌باره‌ى چوونى شاندى سوید و فینله‌ندا بۆ ئه‌نكه‌ره ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “پێویستناكات شاندى سوید و فینله‌ندا بێنه ئه‌نكه‌ره بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه رازیبكه‌ن، چونكه ئێمه رازى نابین به‌م بابه‌ته”.
دوێنێ دووشه‌ممه میدیاكانى سويد له‌سه‌ر زارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌وه بڵاویانكرده‌وه كه بڕیاره به‌مزووانه هه‌ریه‌كه له ئان لیندی، وەزیری دەرەوەی سوید و بیکا هافیستۆی، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فینله‌ندا سه‌ردانى ئه‌نكه‌ره بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى ده‌ستكردن به گفتوگۆكانیان له‌سه‌ر بابه‌تى بوونیان به ئه‌ندامى ناتۆ.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









