ئەمساڵ جوتیاران هەرچەندە گەنمیان هەبێت حكومەت لێیان وەردەگرێت

گەنم و دروێنە
SNN-عەلی حەمە سەعید
جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو كە ڕێژەیەكی دیاریكراو گەنم لە جوتیاران وەردەگیرا، ئەمساڵ بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی گەنم لە بازارەكانی جیهاندا و هەروەها كەمبوونەوەی ڕێژەكەی و وشكە ساڵی، حكومەتی عێراقی بڕیاریداوە كە جوتیاران هەرچەندە گەنمیان هەبێت لێیان وەربگرێت، هاوكات لە ماوەی 10 ڕۆژیشدا سەرجەم پارەی گەنمی جوتیاران دابیندەكرێت.
تەها ڕەحیم، سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی جوتیارانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو كە نرخی گەنم هەرزانتر بوو هەروەها لە بازاڕەكانی جیهانیش گرفتی كەمی گەنم بوونی نەبوو وشكە ساڵی ڕووی نەدابوو حكومەتی عێراق ڕێژەیەكی دیاریكراو گەنمی لە جوتیاران وەردەگرت بە نموونە بۆ هەر دۆنمێك بڕی 100 كیلۆ گەنمی لە جوتیاران دەكڕیەوە ئەوەش ڕێژەیەكی زۆر كەمبوو، دەبوو جوتیاران ئەو گەنمەی كە دەیانمایەوە لە بازاڕەكان بە نرخێی هەرزانتر بیفرۆشنەوە ئەوەش زیانێكی زۆری لێدەدان.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی وشكە ساڵی و كەمبوونەوەی ڕێژەی گەنم و بەرز بوونەوەی نرخەكەی لەبازاڕەكانی جیهان، حكومەتی عێراق پلانی هەیە جوتیاران هەرچەندە گەنمیان هەبێت لێیان وەربگرێتەوە، چونكە ئەمساڵ ڕێژەی بەرھەمی گەنم زۆر كەمە و مەرجیش نییە جوتیاران گەنمەكانیان ڕادەستی سایلۆكان بكەن، چونكە بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخەكەی لە جیھاندا، ئەگەر ھەیە زۆرێك لە جوتیاران گەنمەكانیان بە نرخی بازرگانی بخەنە بازاڕەوە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: سایلۆكانی ھەرێمی كوردستان بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران ئامادەكراون و بەم نزیكانە وادەی وەرگرتنی گەنم رادەگەیەنرێت كە چاوەڕوان دەكرێت ئەمساڵ لە ١/٦ەوە گەنم لە جوتیاران وەربگیرێت بڕیاریشە دوای ١٠ بۆ ١٥ رۆژ لە وەرگرتنی گەنم پارەی جوتیاران دابەشبكرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









