
بافڵ جەلال تاڵەبانی و بۆکان
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە بۆکان جاف، یەکێک لەو گەنجانەی رۆڵێکی گرنگ و بەرچاوی هەبوو لە زیادکردنی کوردیی سۆرانی بۆ بەشی وەرگێڕانی گووگڵ.
لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵ و ماندووبوونی بۆکان جاف و هەموو ئەو گەنجانەی کرد کە هەوڵێکی گرنگ و نموونەییان داوە بۆ زیادکردنی كوردیی سۆرانی لە بەشی وەرگێڕانی گووگڵ و وتی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی و پشتگیری لە هەموو هەوڵێکی لەو شێوەیە دەکات لە بواری تەکنەلۆجیا و دەبێت هەموومان پێکەوە پشتگیری ئەو گەنجە زیرەک و داهێنەرانە بکەین و کارئاسانیان بۆ بکەین. گەنجان سەرمایەی نیشتمانیی ئێمەن و بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر و ئارامتر بەندە بە پاڵپشتی و هاریکاری گەنجە خوێنگەرم و چالاکەکانمانەوە.
لە درێژەی دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، پاڵپشت و پشتیوانی هەموو ئەو گەنجانە دەکەم کە بیرۆکەی داهێنەرانەیان هەیە و دەیانەوێت خزمەت بە کوردستان بکەن. خزمەتکردنی گەنجە دڵسۆزەکانی نیشتمان بە ئەرکی خۆمان دەزانین و دەرگامان بۆ هەموو هەوڵێکی لەو شێوەیە کراوەیە و بە ڕێز و پێزانینەوە لە پێشوازیاندا دەبین.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









