“ده‌بێت به‌غدا زیاتر له‌ 200 ملیاریش بۆ هه‌رێم بنێرێت”

0
842
دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN

SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەگەر دادگای فیدڕاڵی بە ویژدانەوە‌ بابه‌تى ناردنى 200 ملیاره‌كه‌ هەڵسەنگێنێت ده‌گاته‌ ئه‌و بڕوایه‌ى كه‌ ناردنى ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ هه‌رێم دروسته‌ و دەبێت پارەی زیاتریش بدەن بە هەرێم.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18ى نیسان، جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا باس سكاڵاكه‌ى دادگاى فیدراڵى كرد له‌سه‌ر بابه‌تى ناردنى 200 ملیار لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان و وتى: “حەز دەکەم ئەوە بڵێم خاڵی یەکەم حکومەتی هەرێمی کوردستان نابێت مووچەی فەرمانبەران دوابخات لەبەر 200 ملیارەکە، چونکە 200 ملیار پارەیەکی زۆر کەمە 135-137 ملیۆن دۆلار دەکات لەکاتێکدا مووچەخۆری هەرێمی کوردستان باسی ژمارەیەکی گەورەیە ئەمە بیانووە. جیاوازی زۆر بووە لە نرخی نەوت و لەداهاتی ناوخۆ و لەخاڵی سنووری و لەباج و لە زۆرشتی تریش حکومەتی هەرێم هەندێکی شتی لێکدانی حەوت قات کردووە ئیتر چ نرخی نەوت بێت چ نرخی کاڵا و ئەو شتانە بێت چ باجەکان بێت هەمووی زیادی کردووە ئەمە بیانویەکی بێ مانایه‌”.

وتیشى: “ئەم بابەتی 200 ملیارە‌ بەڕاستی نە پەرلەمانی کوردستان نە پەرلەمانی بەغدا هیچی لێ نازانێت کە پێناسەی ئەم 200 ملیارە چیە؟ ئەمە رێککەوتنێکی نهێنیە لەنێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەندێکجار پێی دەڵێن: سلفەیەکە یان پێی دەڵێن: قەرزێکە یان پێی دەڵێن هاوکاریەکە هەندێک جار پێی دەڵێن بەشێکە بۆ تەواوکردنی مووچەی فەرمانبەران، ئێمە وەکو رێککەوتنەکە نازانیین چییە لە لیژنەی دارایی بووم لە خولی ڕابردوو”.

د. جەمال کۆچەر ئاماژەی بە هۆکاری ئەو سکاڵایە کرد کە لە ئێستادا لەبەردەم دادگای فیدراڵی عێراقە سەبارەت بە 200 ملیارەکە، لەو رووەوە ده‌ڵێت: “ئەمجارەش هەر لە لیژنەی داراییم کەسێک نازانێت پێناسەی ئەم 200 ملیارە چیه؟‌ لەبەرئەوە ئەم گومانە دروستبووە و ئەم سکاڵایانە دروستبوون لەبەردەم دادگای فیدراڵی عێراق”.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی عێراق زیاتر بابه‌ته‌كه‌ روونده‌كاته‌وه‌ و ئه‌وشده‌خاته‌ڕوو، “هەتا ئێستا هەرێمی کوردستان ئەم 200 ملیارە وەردەگرێت بەشه ‌مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی پێتەواودەکات، پرسیارەکە لێرە ئەوەیە ئایا مووچەخۆر و فەرمانبەری هەرێمی کوردستان بەشی لە بودجەی دەوڵەتی عێراقی هەیە یان نا؟ وەڵامەکەی بەڵێ هەیە، ژمارەی مووچەخۆر و فەرمانبەری هەرێم لەناو بودجەی عێراق 68221 کەسن ئەگەر بەشی پارەی ئەمان باس بکەین مانگانە دەبێت یەکەمجار 200 ملیارەکە بنێرن. مووچەی فەرمانبەران نابێت ببێت بە بەشێک لە وەرقەی فشار و ململانێی سیاسی و سزدانی یەکلای تر حکومەت بۆ حکومەتێکی تر بەمووچەی فەرمانبەران، چونکە ئەوکاتەی ناوچەی سونی هەموو چووە دەستی داعش حکومەتی عێراق نەهات مووچەی فەرمانبەرانی ژێردەستی داعش ببڕێت بەبیانووی ئەوەی کە داعش حوکومەتێکی تیرۆریستیە و لەدەرەوە هاتووە لانی کەم ئێمە وەکو کورد نە ئیرهابین و ئێمە له ‌دەرەوەش نەهاتووین، بەڵکو بەشێکین لەعێراق ئیتر کە عێراق مووچەی فەرمانبەرانی موسڵ و سەڵاحەدینی نەبڕی چۆن ئێستا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەبیانووی ڕادەستنەکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی دەبڕێت؟!“

له‌باره‌ى بڕیاردان له‌سه‌ر 200 ملیاره‌كه‌ له‌لایه‌ن دادگاى فیدراڵییه‌وه‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق باس له‌وه‌شده‌كات، “من لەو بڕوایەدام ئەگەر دادگای فیدڕاڵی بە ویژدانەوە‌ ئەم بابەتە گفتوگۆ ‌ بکات ئێمە لەو باوەڕەین ئەم پارە دروستە بدەن و دەبێت پارەی تریش بدەن تەواوکەری ئەم پارەیەش کە *682021* یە چۆن بڕیاری نەوت و گازەکەیدا بەبێ موراعاتی لایەنی حکومەتی هەرێم بەناوی دەستور قسەیان کرد دەبێت لەهەمانکاتدا دەستوورانە قسە بکەن لەم بابەتەش کە ماددەکانی 15و16 و30 ی دەستور دەڵێت: “هەر کەسێکی عێراقی مافی هەیە بە کەرامەت و بە ئازادانە و بێمنەتی بژی لەسەر ئەم خاکە” ئێ باشە مووچەخۆری عێراق و هی هەرێم خزمەتی عێراق دەکات! بەڵێ ئێستا چەند ئاوارە لە هەرێمی کوردستان هەن کە ئەمنیەتیان پارێزراوە چەند شت بۆ عێراق لەدەروازەی ئیبراهیم خەلیل و دەروازەکانی تری هەرێم داخڵ دەبێت، ئێمە بەشێکێن لە سیستەمی ئەمنی و ئابووری و رۆشنبیری ئیتر نابێت خەڵک سزابدرێت لەسەر هەڵوێستێکی حکومەت یان لایەنی سیاسی”.

ئەو پەرلەمانتارە زیاتر روونیکردەوە، “دەبێت پارەی 682021 فەرمانبەر کە جێگیرکراون لە خشتەی لە بودجەی 2021 وەک بەشێک لە هێزی کاری تەمویل کراو، پارەکەی هەمووی بنێرێت، چونکە فەرمانبەر بەشێک نییە لە ململانێی سیاسی لە نێوان حکومەت و حیزبەکان و کەسەکان فەرمانبەر هیچ پەیوەندی بەو ململانێیە نییە نەوت رادەستبکەن یان رادەستی نەکەن ئەوە کێشەی هاووڵاتی نییە بەڵکو ئەوە کێشەیەکە لەنێوان دوو حکومەتە، دادگایەکی فیدڕاڵی هەیە بڕیار دەدات و تەواو دەبێت دادگای فیدڕاڵی بەویژدانانە قسە بکات و بڵێت: فەرمانبەری هەرێمی کوردستان بەشێکە لە سیستەمی هێزی کاری فەرمانبەرانی بەغداد و دەبێت بەویژدانانە قسە بکەن و بڵێت، دەبێت حکومەتی عێراقی پارەی 682021 کەس بۆ ئەو کەسانە دابین بکات، ئەوەی تر لەنێوان دوو حکومەتە چۆن خۆیان سافی دەکەن ئەوە کێشەی خۆیانە”.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا پێتانوایه‌، دادگای فیدراڵی وەک خۆتان دەڵێن (بە ویژدانەوە) ئەو بڕیارە بدات؟ د. جەمال کۆچەر ده‌ڵێت: “دادگا هەتا ئێستا لەسەر بابەتی لەمە هەستیارتر قسەی کردووە، بابەتی نەوتی هەرێمی کوردستان لەم بابەتە زۆر هەستیارترە لەبابەتی 2/3 بۆ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لەم بابەتە زۆر هەستیارترە بابەتێکی لەبەرئەوە دادگای فیدڕاڵی هیچ بابەتێک نییە خۆی لێ بشارێتەوە یان خۆی لێ بەدووربگرێت لەبەرئەوە من لەو بڕوایەدام ئێمە لەبابەتە بەجورئەت بێین و قسەی خۆمان بکەین مادام دادگای فیدڕاڵی دەستی برد بۆ بابەتی نەوت و شتی هەرێم ئێمەش دەبێت بۆ ئەم مافانەی خۆمان یان خۆمان جیابکەینەوه،‌ لەبەغداد کە ئەوەش ناکرێت یان بێین شەڕی یاسایی بەیاسایی بکەین، ئێمەش چی مافمان هەیە لە بەغداد بەکۆدەنگیەکی کوردی و پاڵپشتی سونی و هەندێک شیعە یەکلابکەینەوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this