
SNN
سێ رۆژ لەمەوبەر لە گەڕەکی راپەرينی شاری سلێمانی، سەگ پەلاماری منداڵێکیداوە، بەهۆی سەختی برينەکەيەوە گيانی لەدەستداوە، ئەو سەگانەی پەلاماريان داوە سەگی راهێنراو بوون.
بەپێی زانيارييەکانی SNN: ئەو سەگانەی پەلاماری منداڵەکەيانداوە سەگی راهێنراو بوون و لە قەفەزی ماڵی دراوسێی ئەو منداڵەدابوون، رووداوەکە بەشێوەيەک بووە کە منداڵەکە چووە بۆ ئەوەی ياری لەگەڵ سەگەکان بکات بەڵام پەلاماريانداوە و بەهۆی سەختی برينەکەيەوە گيانی لەدەستداوە.
تا ئێستا کەسوکاری منداڵەکە هيچ لێدوانێکيان بۆ ميدياکان نەداوە و زانياری زياتر لەبارەی رووداوەکەوە ئاشکرا نەکراوە.
بەيانی ئەمڕۆ، لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا هەواڵەکە بەجۆرێک بڵاوکرايەوە کە رووداوەکە شەوی رابردوو بووە و سەگەکان سەگی بەرەڵابوون.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









