هۆشدارييەک لەبارەی دووەم ئاگادارکردنەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ هەرێم

SNN-عەلی حەمە سەعید
بۆ جاری دووەم وەزارەتی نەوتی عێراق هۆشداری داوەتە كۆمپانیاكان كە گریبەستەكانیان لەگەڵ كۆمپانیای سۆمۆ نوێبكەنەوە، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش جەخت دەكاتەوە كە ئەگەر هەرێم پابەندی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی نەبێت لەرووی سیاسی و ئابورییەوە زيانی زۆری بەردەكەوێت.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بڕیارێكی كۆتاییە و هیچ كەس و لایەنێك مافی تانەلێدانی نییە جگە لەوەی دەبێت هەموو لایەنێك پێوەی پابەند ببن، بۆیە تەنها ڕێگاچارە لەبەردەم حكومەتی هەرێم پابەند بوونیەتی بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیەوە، چونكە لەلایەك سوودی ئابووری زیاتری هەيە و گرفتی مووچە و بودجە چارەسەر دەكات، لە لایەكی دیكەشەوە لەڕووی سیاسیشەوە دەبێت هەرێم ئەوە بسەلمێنێت كە ڕێز لە یاسا و بڕیارەكانی دادگا دەگرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەگەر هەرێمی كوردستان پابەند نەبێت بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی ئەوا لەڕووی ئابووری و سەربازیشەوە لێكەوتەی خراپی دەبێت، بەجۆرێك لە ڕووی ئابوورییەوە جگە لەوەی عێراق ناردنی 200 ملیار دینارەكە ڕادەگرێت لەهەمان كاتیشدا گرفت بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم دروستدەكات، وەك ئەوەی ئێستا دەیبینین داوا لە كۆمپانیاكان دەكرێت گرێبەستەكانیان بۆ كرینی نەوتی هەرێم نوێنەكرێتەوە جگە لە كۆمپانیای سۆمۆ.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارەی عێراق لەكاتێكدایە، لە ماوەی ڕابردوودا وەزارەتی نەوتی عێراق سەرجەم ئەو كۆمپانیا نەوتییانەی ئاگادار كردەوە كە كاری وەبەرهێنانی نەوتی لە هەرێم دەكەن، پێویستە مامەڵە لەگەڵ بەغدا بكەن، شەوی ڕابردووش بۆ دووەمجار ئەو وەزارەتە هۆشداریەكی تووندی داوەتە كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم و پێی راگەیاندوون، پێویستە گرێبەستەكانیان لەگەڵ سۆمۆ نوێبكەنەوە نەوەك حكومەتی هەرێم و ئەگەر ئەو كارە نەكەن خۆیان بەرپرس دەبن لە ئەنجامەكەی.
پێشتریش ئەنجوومەنی دادوەری هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكیاندا وەڵامی بەغدای داوەیەوە رایگەیاند: كە یاسای نەوت و غازی هەرێم پێشێلی بنەما دەستوورییەكانی نەكردووە و بەگوێرەی دەستووری عێراق كاردەكات و بەگوێرەی ماددەكانی 110 و 112ی دەستوور نەوت تەنیا لە دەسەڵاتی بەغدا نییە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









