
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەپێناو جێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستوری عێراق تایبەت بە چارەسەركردنی ناوچە جێناكۆكەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەواژۆی 50 پەرلەمانتار داوای پێكهێنانی لیژنەیەك دەكەن بۆ چاودێری كردنی جێبەجێ كردنی ماددەی 140.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی رایگەیاند:وەك ئەوەی لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەڵێنمان بەهاووڵاتیانی ناوچە جێناكۆكەكان دابوو كە هەوڵی جدی دەدەین بۆ جێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستوری عێراق، لەوچوارچێوەیەشدا فراكسیۆنەكەمان بەسەرپەرشتی( پەرلەمانتار دیلان غەفور) یاداشتێككمان ئامادە كردووە كە لەلایەن 50 پەرلەمانتارەوە واژوو كراوە، ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانمان كردووە كە لەناوڕۆكی یاداشتەكەدا و داوای جێبەجێكردنی ماددەی 140 دەكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لەفراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئامانجمان لە ئامادەكردنی یاداشتەكە ئەوەیە لیژنەیەك پێكبهبێندرێت بۆ چاودێریكردنی جێبەجێ كردنی ماددەی 140 بۆ ئەومەبەستەش 50 پەرلەمانتار لە فراكسیۆنەكانی یەكێتی و نەوەی نوێ وكۆمەڵی دادگەری و یەكگرتووی ئیسلامی دووبارە یاداشتێكمان داوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆ پێكهێنانی ئەو لیژنە تایبەتە.
پێشتر لەكاتی بانگەشەی هەڵباردنەكاندا كاندیدانی فراكسیۆنی یەكێتی بەڵێنی ئەوەیان بە هاووڵاتیان و كوردانی ناوچە جێناكۆكەكان دابوو كە لەگەڵ دەستبەكار بوونی پەرلەمانی نوێ كاردەكەن بۆ جێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستوری عێراق لەئێستادا نوێنەرانی یەكێتی لە هەوڵی جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەدان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









