بە هۆی هەوڵەكانی فراكسیۆنی یەكێتی بوو لە بەغدا بڕیار لەبەرژەوەندی جوتیاران درا

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامیكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات دوای هەوڵەكانی فراكسیۆن یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق لە پێناو بەرژەوەندی جوتیاران ئەنجومەنی وەزاری بۆ كاروباری ئابوری لە عێراق بڕیاریدا نرخی وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ لە جوتیاران زیاتر بكات ئەوەش دەستكەوتێكی دیكەی فراكسیۆنەكەمان بۆ جوتیارانی عێراق و هەرێمی كوردستان.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: وەك پێشتر بەڵێنمان بەهاووڵاتیانی خۆمانداوە كە داكۆكیكارێكی سەرسەختبین لە ماف و داواكاری چین و توێژە جیاوازەكان، هەر لەو چوارچێوەیەشدا لە فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لەچەند بواری جیاواز و بۆ بەرژەوەندی چەندین چینی جیاواز هەوڵەكانمان خستووەتە گەڕ، بۆیەخزمەتكردنی كەرتی كشتوكاڵ و جوتیارانی هەرێمی كوردستانمان كردووەتە كاری لەپێشینەمان.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای هەواڵەكانمان لە فراكسیۆنی یەكێتی بەتایبەت كە تێچووی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان زیادیكردووە لەسەر جوتیاران، وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریدا، بڕی 100 هەزار دینار زیاد بكرێت بۆ نرخی هەر تۆنێك لە گەنمی ئەمساڵ كە لە جوتیاران وەردەگیرێت، ئەوەش لە بەرژەوەندی جوتیاراندایە بە گشتی.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بە پێی بڕیارەكەش ئەمساڵ بۆ هەر تۆنێك بڕی 850 هەزار دینار دەدرێت بەو جوتیارانەی گەنمەكانیان ڕادەستی وەزارەتی بازرگانی دەكەن، لەماتێكدا پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، نرخی وەرگرتنی هەر تۆنێك بەرهەمی گەنمی لە جوتیاران بە 750 هەزار دینار دیاری كردبوو.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









