مین و تەقەمەنی لەماوەی 20 ساڵدا زیاد لە 13 هەزار هاووڵاتی كردووەتە قوربانی

ههڵگرتنهوهى مین له عێراق | فۆتۆ: Suhail
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەگوێرەی ئامارەكانی دەستەی مین لە هەرێمی كوردستان ناوچە مینڕێژكراوەكان بە رووبەری 776 كیلۆمەتر دیاری كراون، كە لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا بەهۆیانەوە زیاتر لە 13 هەزار هاووڵاتی بوونەتە قوربانی، هاوكات تەنها لە ماوەی سێ مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا ژمارەی ئەو مین و تەقەمەنییانەی لە ناو براون، بریتی بووە لە دوو هەزار و 796 مین و تەقەمەنی.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە دەستەی مین ی هەرێمی كوردستان بە SNN دراون ئەوە خراوەتەڕوو، هەرێمی كوردستان یەكێكە لە ناوچە مەترسیدارەكان بەهۆی پیسبوونی بە مین و پاشماوەی جەنگی، بە ڕووبەری 776 كیلۆمەتر دووجا خاكەكەی پیس كراوە بە مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگییە نەتەقیوەكان، لەلایەن دەزگای گشتی كاروباری مینەوە بەسەر سێ هەزار و 500 ناوچەی مەترسیدار دابەش كراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا بەهۆی ئەو مین و تەقەمەنیانەوە زیاتر لە 13 هەزار هاووڵاتی لە ناوچەجیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بوونەتە قوربانی، هاوكات تەنها لە ماوەی سێ مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا ژمارەی ئەو مین و تەقەمەنییانەی لە ناو براون، بریتی بووە لە دوو هەزار و 796 مین و تەقەمەنی كە هەر یەكێك لەو مین و تەقەمەنییانە، مەترسی بوون لەسەر گیانی چەندان هاووڵاتی.
هەر لە ئامارەكەی دەستەی مین ئەوەش خراوەتەڕوو، كۆی ڕووبەری پاككراو لەسێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، بریتی بووە لە 156 هەزار مەتر دووجا، دوای پاككردنەوەیان ڕادەستی خاوەنەكانیان كراونەتەوە بۆ نیشتەجێبوون و كشتوكاڵكردن، دەتوانرێ دووبارە وەبەرهێنانیان تێدا بكرێتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
11كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
13كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









