
SNN
كامەران عوسمان ئەندامی تیمی كوردستانی عێراقی CPT لە پۆستێکيدا چيرۆکی رووداوی شەهيد بوونی دوو پێشمەرگەکەی سنووری چەمچەماڵی خستووەتەروو کە بۆردومانی تورکيا شەهيد بوون.
دەقی پۆستەکە:
چۆن دوو ھاووڵاتی مەدەنی لە بۆردوومانەكەی ئەمڕۆی توركیادا بۆسەر گوندی توتەقەڵ شەھیدكران؟
دوای ئەوەی لە كاتژمێر 5:15 خولەكی سەرلەبەیانی ئەمڕۆدا، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی گوندی توتەقەڵ لە سنوری ناحیەی ئاغجەلەر دەكەن، لە كاتژمێر 9:00دا موختاری گوندەكە “ئارام حاجی كاكە خان” و زاوایەكەی كە لە ھەمانكاتدا خالۆزاشیەتی بەناوی “ئیسماعیل ئیبراھیم” دەچن بۆ شوێنی ڕووداوەكە و دەبینن سێ گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستان بریندارن یاخود گیانیان لەدەستداوە، ئارام حاجی كاكە خان خان كە موختاری گوندەكەیە ھەر سێ گەریلاكە دەخاتە سەیارەكەیەوە بەمەبەستی گەیاندنیان بە بنكەی تەندروستی ئاغجەلەر بەڵام لە كاتژمێر 9:35 خولەكدا فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا ئۆتۆمبێلەكەی ئەوانیش بۆردوومان دەكەن و لە ئەنجامدا گەریلاكانی پەكەكە و دوو ھاوڵاتیە مەدەنیەكەش گیان لەدەستدەدەن.
ھەردوو شەھیدە مەدەنیەكە ڕزگاربووی پڕۆسەی ئەنفال بوون و زیاتر لە 80 كەس لە بنەماڵەكەیاندا ئەنفال كراون. تەنانەت ئیسماعیل ئیبراھیم باوك و دایك و برا و كەسوكارەكەی ھەموویان لە پڕۆسەی ئەنفالدا شەھیدبوون.
(تەواوی ئەو زانیاریانە لە كەسوكاری ھەردوو شەھیدە مەدەنیەكەوە وەرگیراون.)
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









