لەبارەی دابەشنەكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان لە كۆگاكانی سلێمانی ڕوونكردنەوە دەدرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات مانگانە بڕی زیاد لە 15 هەزار تەن بەشەخۆراك بەسەر زیاد لە دوو ملیۆن هاووڵاتی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و دەورەبەریاندا دابەشدەكەین و ناهێڵین هیچ بڕە خۆراكێك لەماوەی زیاتر لە مانگیكدا بمێنیتەوە ڕۆژانەش بەشەخۆراك بۆ بریكارەكان دەنێرین هەر لایەنێكیش گۆمانی لەسەر كارەكانمان هەیە دەتوانن لیكۆڵینەوە بكەن.
شەوكەت محەمەد بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو بەشە خۆراكەی كە مانگانە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقییەوە بەدەستمان دەگات بە گوێرەی خشتیەكی دیاریكراو ڕۆژانە بەسەر بریكارەكانی خۆرام لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین دابەشی دەكەین، بۆ ئەو مەبەستەش مانگانە بڕی زیاد لە 15 هەزار تەن خۆراكمان بەدەست دەگات و دابەشی دەكەین بەبێ ئەوەی لەناو كۆگانماندا ئەو خۆراكانە بهێڵینەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، مانگانە بەشەخۆراكی دوو ملیۆن و 49 هەزار هاووڵاتی دابەشدەكەین، ئەوەش پێویستی بە كات و بەرنامە هەیە بۆئەوەی بەشێوەیەكی ڕێك و پێك بگات بەدەستی بریكارەكانی خۆراك، بۆیە بەشێوەیەكی گشتی ئەو ماوەیەی بۆمان دیاركیاروە ناهێڵین لەماوەی كەمتر لەمانگێك ئەو خۆراكانە لە كۆگاندا بمێننەوە چونكە ڕۆژانە خۆراكی نوێ دەگات بەدەستمان وئێمەش لە دابەشكردنی خۆراك بەردەوام دەبین.
بەڕیوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان لە پێش پارێزگاكانی دیكەی عێراق و هەرێمی كوردستانەوەیەن، بۆیە هەموو لایەك دڵنیادەكەینەوە كە ئەوانەی خۆیان بەدڵسۆزی ئەم شارە دەزانن بێن لە نزیكەوە سەردانمان بكەن هەر تێبینی و كەموكرتییەكیان لەكارەكانمادا بەدیكرد ئێمە بەدڵێكی فراوانەوە لێیان وەردەگرین دڵنیاشیان دەكەینەوە كە هیچ گرفتێك لە ئارادا نییە بۆ گەیشتنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان بەدەستی بریكارەكانی خۆراك.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









