نرخى بهنزین بهرزدهبێتهوه و SNN هۆكارهكهى ئاشكرا دهكات

پڕكردنهوهى بهنزین له وێستگهیهكى سووتهمهنى | فۆتۆ: AFP
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ شهممه 21ى ئایار، جارێكی دیكە نرخی بەنزین 50 دینار بهرزبووه و بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانیش هۆكارهكهى ئاشكرا دهكات.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە SNNی راگەیاند، ” ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی بەنزین بەرزبووهوە بەجۆرێك نرخی لیترێك بەنزین ههڵكشانى بهخۆیهوه بینى و لە 900 دینارەوە بوو به 950 دینار، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەو بەنزینەی هاوردە دەكرێت بەشێوەی بازرگانیە و هەروەها لە بۆرسەی جیهانیشدا نرخی سووتەمەنی بەردەوامە لە بەرز بوونەوە بۆیە نرخی بەنزین بەرز بووەتەوە”.
وتیشى: “ئێمە ناتوانین نرخێكی جێگیر بۆ بەنزینخانەكان دابنێین، چونكە رۆژانە نرخی سووتەمەنی لە بازاڕەكانی جیهاندا گۆڕانكاری بەسەردا دێت و ئەو گۆڕانكارییەش راستەوخۆ كاریگەری لەسەر نرخی سووتەمەنی بە تایبەت نرخی بەنزین دەكات، بۆیە ئەگەرچی لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا تاڕادەیەك نرخی بەنزین بە جێگیری مایەوە، بەڵام ئەمڕۆ بەرزبوویەوە ناشزانین رۆژانی داهاتوو نرخەكەی چۆن دەبێت”.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، “هەوڵەكان بەردەوامن بۆ ئەوەی جارێكی دیكە دەستبكرێتەوە بە هاوردەكردنی بەنزینی 690 دیناری، چونكە راگرتنی ئەو بەنزینە هۆكارێكی دیكەیە بۆ ئەوەی نرخی بەنزین زیاتر گران ببێت. رۆژانە بە ههزاران لیتر لەو بەنزینە دەهاتە سلێمانی و دەوروبەری بە نرخێكی هەرزانتر دابەشدەكرا ئەمە وایكردبوو كە خواست لەسەر بەنزینی بازرگانی كەمتر ببێتەوە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








