
مووچە
SNN
بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی بۆ دابەشكردنی مووچە، لە ئەمڕۆوە شەممەوە لە شاری سلێمانی بە كۆد، مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەشدەكرێت، وەك چارەسەرێك بۆ دروستنەبوونی قەرەباڵغی و ئاسانكاری بۆ خانەنشینان لە ئەمڕۆوە شەممە بە پێی كۆد خانەنشینان مووچەكانیان وەردەگرن.
بەرێوەبەری بانكی مەڵكەندی لە سلێمانی دەڵێت، كۆدەكان، (ژمارەی خانەنشینان) خۆیانە كە لەسەر پێناسەكانیان نووسراوە، بە پێی خشتەیەكیش، كە دانراوە لە ئەمڕۆوە، ئەو خانەنشینانەی كۆدەكانیان لە ژمارە 10 هەزار تا 11 هەزار و تا كۆدی ژمارە 27 هەزار دابەشدەكرێت، ڕۆژی یەك شەممەش كۆدی ژمارە 28 هەزار تا 29 هەزار دابەشدەكرێت.
بەپێی سیستمەكە، ڕۆژی دوو شەممە، مووچەی ئەو خانەنشینانە دابەشدەكرێت كە ژمارەكانیان لە 30 هەزارەوە دەستپێدەكات تا ژمارە 31 هەزار و رۆژی سێ شەممەش لە ژمارە 32 هەزارەوە تا ژمارە 33 هەزار دابەشدەكرێت و رۆژی چوار شەممەش كۆدەكانی ژمارە 34 هەزار و 35 هەزار و 36 هەزار، مووچەیان پێ دەدرێت.
لای خۆشیەوە، پەیمان فەریق مستەفا، بەڕێوەبەری بانكی كشتوكاڵی سلێمانی خانەنشیانی ئاگاداركردەوە، كە مووچەی مانگی 4ی ئەمساڵ و مانگەكانی داهاتوو بەگوێرەی كۆدی خانەنشینی خۆیان دابەشدەكرێت بەمشێوەیە:
ڕۆژی یەكەم كۆدەكانی (35 ـ 36)
ڕۆژی دووەم كۆدەكانی (37 ـ 38)
ڕۆژی سێیەم كۆدەكانی (39 ـ 40)
ڕۆژی چوارەم كۆدەكانی (41 ـ 42)
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









