لەبارەی ئازادكردنی شێروان شێروانی و گیراوانی دیكەی بادینان ڕوونكردنەوە دەدرێت

پێنج رۆژنامەنووسی بادینان کە سزای شەش ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندراوە
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەوەی شێروان شێروانی یەكێك لە گیروانی بادینان و ژمارەیەك لە هاوڕێكانی ئەو ماوەیان تەواونەكردووە بۆ ئەوەی بە ( ئازادكردنی مەرجدار) لە زیندان ئازاد بكرێن لەئێستادا لەڕووی یاساییەوە ناتواندرێت هیچ هەوڵبدرێت بۆ ئازادكردنیان تەنها بە لێخۆشبوونێكی تایبەتی سەرۆكی هەرێم دەتواندرێت ئازاد بكرێت.
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی گیروانی بادینان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی لە ئێستادا باس لەئازاد كردنی (شێروان شێوانی) و هاوڕێكانی دەكرێت تەنها قسەیە چونكە لەڕووی یاساییەوە ئێمە لە تیمی پارێزەران هێشتا مامەلەی ئازادكردنمان بۆ ئەنجام نەداون كە دەبێت بە ( ئازادكردنی مەرجدار) لە زیندان بێنە دەرەوە چونكە ئەو سزای بەسەر شێروان شێروانیدا دراوە بریتیە لە ماوەی شەش ساڵ، دواتر لە %50ی سزاكەی بۆ كەمكرایەوە بۆ ماوەی سێ ساڵ.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر دەستبكەین بە مامەڵەی ( ئازادكردنی مەرجدار) ئەوا دەبێت ناوبراو ماوەی دوو ساڵ و سێ مانگی لە زینداندا بەسەر بردێت پاشان ئێمە دەتوانین نۆ مامگ لە ماوەی حكومەكەی كەمبكەینەوە، بۆیە ناوبراو لە ئێستادا ساڵێك و هەشت مانگە ناوبراو لە زینداندایە لەكاتێكدا دەبێت ماوەی دوو ساڵ لە زیندابێت.
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە ماوەی پێنج مانگی دیكە دەستكەیەن بە مامەڵەی ( ئازادكردنی مەرجدار) بۆ ئەوی بتوانین ڕەزامەندی دادگا بەدەستبهێنین بۆ ئازادكردنی ( شێوان شێوانی) و هاوڕێكانی كەمتر لەو حكومەی بەسەریاندا سەپێندراوە كە بریتیە لە ماوەی سێ ساڵ، بۆیە تەنها بە لێخۆشبوونێكی تایبەتی سەرۆكی هەرێم دەتوانجدرێت ئەو ماوەی سێ ساڵە تەواو نەكات و ئازاد بكرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









