
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرێوەبەری فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات: لە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 23/5/2022 سەرجەم گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگیراون، ئەوەش بەهۆی ئەو خۆڵبارینەی كە لە ئەمڕۆوە ئاسمانی سلێمانی گرتووەتەوە و تا كاتێكی نادیاریش گەشتە ئاسمانییەكانی فرۆكەخانە ڕاگیراون.
تاهیر عەبدوڵا، بەرێوەبەری فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لە كاتژمێر 11:30خولەكی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 23/5/2022 سەرجەم گەشتە ئاسامانییەكانی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگیراون، ئەوەش بەھۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی كە جارێكی دیكە ڕووی لە ئاسمانی سلێمانی كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان تاكاتێكی نادیار ڕاگیراون، هەركات بارودۆخی كەشوهەوا ئاسایی بوویەوە دەستدەكەینەوە بە ئەنجامدانی گەشتیەكان، بەڵام نازانین كەی كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و ئاسمانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕوون دەبێتەوە.
ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە كاتێكدایەكە بەهەمان هۆ هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بەغدا بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە سەرجەم گەشتەكانیان راگرت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









