
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بەهۆی بەردەوامی بەرز بوونەوەی نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان و هەروەها زۆربوونی داهاتی ناوخۆ و خاڵە گومرگییەكان، لە ئێستادا حكومەتی هەرێم لە باشترین دۆخی دارایدایە، لە هەفتەيەک و چەند رۆژێکدا کۆتایدێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو: لەم مانگەدا بڕی داهاتی ناوخۆ و داهاتی خاڵە گومرگییەكان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە لەگەڵ ئەوەشدا ماوەی چەند مانگێكە نرخی نەوت بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، ئەمە وایكردووە كە لە ئێستادا حكومەتی هەرێم لە باشترین دۆخی دارایدا بێت بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردوو.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەئێستادا هیچ گرفتێكی نەبوونی پارە لە وەزارەتی دارایی بوونی نییە بەڵكوو بە پێچەوانەوە زیاتر لە پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی ئایار لەبەردەستی حكومەتدایە و ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی پێنج كۆتاییهاتووە هەموو ئامادەكارییەك كراوە كە لە 5/6/2022 دەست بە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە بكرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی ئاشكراكرد: كە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار ئەو خشتەیەی ڕادەگەیەندرێت ماوەیەكی زۆر دیاری ناكرێت بۆ كۆتایی هێنان بەدابەشكردنی مووچە وەك ئەوەی لە مانگی نیسان ڕوویدا و بە زیاد لە 20 ڕۆژ كۆتایی بەدابەشكردنی مووچە هات، بەڵكوو بۆ مانگی ئایار پێدەچێت لە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەك مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشبكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









