لە سێ ملیار مەترسێجا تەنها 500 ملیۆن مەترسێجا ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان گلدراوەتەوە

دەربەندیخان
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ڕێژەیەكی كەم باران باریوە، بەڵام عێراق چاوی لە بەردانەوەی ئاوی زیاتری بەنداوی دەربەندیخانە، لە كاتێكدا لەكۆی سێ ملیار مەتر سێجا لە ئێستادا تەنها 500 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە بەنداوەكەدا گلدراوەتەوە لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژانە تەنها 12 هەزار مەترسێجا ئاو دەڕژێتە بەنداوی دەربەندیخان بەڵام لەبەرامبەردا 60 هەزار مەترسێجا ئاو بەردەداتەوە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دەربەندیخان بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، بەنداوی دەربەندیخان توانای گلدانەوەی سێ ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە، بەڵام تا ئەمڕۆ تەنها 500 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدا ماوە كە ئەوەش ڕێژەیەكی زۆركەمە و دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو بڕەئاوەدا بكرێت كە لە ئێستادا لە بەنداوەكە گلدراوەتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە %70ی سەرچاوەی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان لە رووبارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانەوە سەرچاوەدەگرن، بەڵام ماوەی چەند ساڵێكە بەهۆی دروستكردنی چەندبەنداوێك و گۆڕینی رێرەوی رووبارەكان لەلایەن ئێرانەوە كەمترین ڕێژەی ئاو دەگاتە بەنداوی دەربەندیخان، بەجۆرێك لە ئێستادا رۆژانە تەنها 12 هەزار مەتر سێجا ئاو دەڕژێتە ناو بەنداوەكەوە، بەڵام رۆژانە 60 هەزار مەتر سێجا ئاو بەردەدرێتەوە.
هەر لە ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دەربەندیخان ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، ئەگەر داهات و بەردانەوەی ئاو وەكو خۆی بمێنێتەوە، ئەوا مانگانە ملیۆنێك و 440 هەزار مەتر سێجا لەو 500 ملیۆن مەتر سێجا ئاوەی كە ئێستالە بەنداوی دەربەندیخان گلدراوەتەوە كەم دەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق لەپێناو وشكنەبوونی بەنداوی حەمرین، داوای زیاتر بەردانەوەی ئاوی لە بەنداوی دەربەندیخان كردووە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









