نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له له‌نده‌ن روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه

لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له له‌نده‌ن روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه له‌باره‌ى به‌زۆر ناردنه‌وه‌ى په‌نابه‌ران بۆ هه‌رێمى كوردستان و رایگه‌یاند، “هیچ رێككه‌وتنێك نه‌كراوه له‌نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى به‌ریتانیا له‌وباره‌یه‌وه”.
له‌دواى بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌تى به‌ریتانیا بۆ ناردنى ئه‌و په‌نابه‌ره سه‌ڵتانه‌ى كه له‌دواى 1ى كانونى دووه‌مى 2022له‌ڕێگه‌ى ئاوه‌وه روویانكردووه‌ته به‌ریتانیا بۆ رواندا، به‌شێك له په‌نابه‌رانى كورد له به‌ریتانیا ترسى به‌زۆر ناردنه‌وه‌یان لێنیشتووه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى، “هه‌بوونى رێككه‌وتن له‌نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و به‌ریتانیا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست”.
له‌وباره‌یه‌وه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له له‌نده‌ن روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه، “ژمارەیەک لە هاووڵاتییانى کورد لە بەریتانیا و میدیاکان پەیوەندی دەکەن لەسەر پرسی ناردنەوەی به‌زۆری کۆچبەرانی کورد و رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا له‌و بارەیەوە. بۆیە رایدەگەیه‌نین، لە سەردانی فەرمیی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری ناوخۆ، بە هیچ شێوەیەک پرسی ناردنه‌وەی زۆرەملێ باس نەکراوە و رێککەوتن لەوبارەوە نەکراوە.”
له به‌شێكى تر‌ى روونكردنه‌وه‌كه‌دا نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “هه‌رێمی کوردستان و شانشینی یه‌کگرتوو له‌سه‌ر ئاستی نه‌هێشتنی تاوانی رێکخراو و به‌دواداچوونی تاوانباران و بازرگانانی مرۆڤ هه‌ماهه‌نگى و هاوکاریی یه‌کدی ده‌که‌ن”.
نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌کانی شانشینی یه‌کگرتوو له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان قوڵ و دۆستانه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و به‌رژه‌وه‌ندیی دوولایه‌نه‌ن، ئه‌و پرسه‌ی که هه‌ندێک که‌س و لایه‌ن ده‌یانه‌وێت چه‌واشه‌کاری و هه‌ستی هاووڵاتیانی پێ بجوڵێنن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی کورتخایه‌نی خۆیان به‌کاریبهێنن ره‌تده‌که‌ینه‌وه و کاری لەپێشینەی په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پرسی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆر نییه.”
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









