
لۆگۆى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا | فۆتۆ: Drew Angerer / Getty Images
SNN
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، نیگه‌رانین له ئه‌گه‌رى زیادبوونى چالاكییه‌كانى توركيا له باكوورى سوریا، وتیشى: “هانى توركیا ده‌ده‌ین دووركه‌وێته‌وه له ئه‌نجامدانى چالاكى سه‌ربازى”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێد پرایس، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى رۆژانه‌ى خۆیدا رایگه‌یاند، “نیگه‌رانین له‌و راپۆرت و گفتوگۆیانه‌ى كه تێدا باس له ئه‌گه‌رى زیادبوونى هێرش و چالاكى سه‌ربازى توركیا ده‌كرێت له باكوورى سوریا”.
وتیشى: “ئێمه وه‌ك ئه‌مریكا سه‌ركۆنه‌ى هه‌ر زیادبوونێكى هێرش و جموجۆڵى سه‌ربازى ده‌كه‌ین كه بكرێته سه‌ر باكوورى سوریا به‌تایبه‌ت كه زیان به هاووڵاتییانى سڤیلى ئه‌و ناوچانه ده‌گه‌یه‌نێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا باسى له پابه‌ندبوونى توركیا به ئاگربه‌ست كرد و وتى: “هیوادارین توركیا رێز له رێككه‌وتنى ساڵى 2019 بگرێت و پابه‌ندبێت به بنه‌ماكانى ئاگربه‌ست بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان پارێزراوبن”.
به وته‌ى نێد پرایس، “هه‌ر هێرشێكى توركیا ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌دژى داعش ده‌خاته مه‌ترسییه و ئاسته‌نگى دروستده‌كات”.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه، “ئه‌وان هانى توركیا ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى خۆى به‌دووربگرێت له هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات”.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









