“به‌ریتانیا گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ى دیپۆرتكردنه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بات”

بۆریس جۆنسن، سه‌رۆكوه‌زیرانى به‌ریتانیا | فۆتۆ: CNN
SNN
پێگه‌ى ده‌یلى مه‌یل به‌ریتانى ئاشكرایكرد، هه‌فته‌ى داهاتوو به‌ریتانیا 300 په‌نابه‌ر دیپۆرتى عێراق و به‌نگلادیش و ئه‌لبانیا ده‌كاته‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “ئه‌وانه‌ى ده‌نێردرێنه‌وه كوردى عێراق و ئه‌لبانی و به‌نگلادیشین”.
پێگه‌ى ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، “وه‌زاره‌تى ناوخۆى به‌ریتانیا گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ى ناردنه‌وه‌ى په‌نابه‌ران له مێژووى خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌بات كه بریتییه له دیپۆرتكردنه‌وه‌ى 300 په‌نابه‌ر له یه‌ك رۆژدا”.
پێگه‌كه له‌باره‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه په‌نابه‌ره‌كانى بۆ ده‌نێردرێته‌وه ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، “په‌نابه‌ره‌كان كوردى عێراقى، ئه‌لبانى و به‌نگلادیشین و له‌ڕێگه‌ى نامه‌یه‌كه‌وه به وردى هۆكارى ناردنه‌وه‌یان پێیان وتراوه و تكتى فڕۆكه‌یان بۆ بڕدراوه”.
ده‌یلى مه‌یل له‌باره‌ى هۆكارى ناردنه‌وه‌ى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌وه ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، “ئه‌و په‌نابه‌رانه زۆرینه‌یان ئه‌وانه‌ن كه ئێستا له سه‌نته‌ره‌كانى ناردنەوە راگیراون له‌وانه‌ش كۆڵنبروك”.
هاوكات کۆمەڵەی پەنابەرانی کورد له وڵاتى به‌ریتانیا هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، “ھەفتەی داھاتوو بەشێکی زۆر لە گیراوەکانی سەنتەری ناردنەوە رەوانەی عێراق و ئەلبانیا دەکرێنەوە کە ژمارەیان 300 کەسە و وه‌زاره‌تى ناوخۆى به‌ریتانیا دەڵێت: ئەو گیراوانە زۆربەیان تاوانبار ن یان بە نایاسای لە بەریتانیا دژین”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









