بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبای 47ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی دەکات

بافڵ جەلال تاڵهبانى، سەرۆکی یهكێتیی نیشتمانیى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادی 47 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیدا دەڵێت “کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان یەکێتییە قارەمان و تێکۆشەرەکان کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان، زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەر.”
لە یادی 47ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و (46)هەمین ساڵەی ھەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان، لە دڵەوە پیرۆزبایی ئەم یادە مەزن و رۆژە مێژووییەتان لێدەکەم.
لەم رۆژە پیرۆزەدا دروود و سڵاو بۆ رۆحی پاکی ئەو شەهیدە قارەمانانە دەنێرین کە خوێنی خۆیان کردە قوربانیی ئامانجە باڵاکانی یەکێتی کە خەبات بوو لەپێناو سەرفرازیی خەڵکی کوردستان. سوپاس و پێزانینی زۆرمان ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەین کە نموونەی وەفاداریی و خۆڕاگریین. رۆڵی سەرکردە قارەمان و تێكۆشەرەکانی رۆژانی خەبات لەیادناکەین و بەڕێزەوە یادیان دەکەینەوە. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەناوی رەنجدەران و هەژارانەوە گەشەی کرد و هەر ئەوانیش بەردەوامییان بە کاروانی خەباتدا، بۆیە ئەم رۆژە مەزنە بەتایبەت لە ئەوان پیرۆز دەکەین و سەری ڕێزمان بۆ قوربانیدان و تێکۆشانیان دادەنەوێنین. لە ساڵانی رابردوودا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە چەند قۆناغێکی سەخت و دژواردا تێپەڕی، بەڵام رۆحی بەرەنگاریی یەكێتییە دڵسۆز و قارەمانەکان بوو کە شکستی گۆڕی بۆ سەركەوتن. بۆیە خۆمان بە قەرزار و سوپاسگوزاری ئێوە دەزانین و ئەو هەڵوێستە جوامێرانە و مێژووییەتان لەیادناکەین.
هەڤاڵانی سەربەرز، لە دوای دیداری یەکێتییەوە حزبەکەمان دەچێتە قۆناغێکی نوێی کاری سیاسییەوە. نوێبوونەوە و چاکسازی بنەمای کارکردنمان دەبێت و داڕشتنەوەی سیاسەتێکی نوێ بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیر و حوکمڕانییەکی تەندروست کاری لە پێشینەمان دەبێت.
ئێمە بەڵێنمان بە خەڵکی سەربەرزی کوردستان داوە خزمەتیان بکەین و قەرەبووی ساڵانێکی پڕ لە قەیران و سەختییان بۆ بکەینەوە. ئەمەش هاوکاری و هەماهەنگی هەموولایەکمانی پێویستە و دەبێت لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییە مێژوویی و نیشتمانییەدا بین.
لەم بۆنە پیرۆزەدا جەخت لەوە دەکەینەوە کە پارێزەری بنەما نەگۆڕەکانی یەکێتی دەبین کە خۆی لە پاراستنی مافی مرۆڤ، ئازادی رادەربڕین و پتەوکردنی پایەکانی دیموکراسیدا دەبینێتەوە. جەخت لە قووڵکردنەوەی رۆحی تەبایی نێوان نەتەوە، پێکهاتە و ئاینزاکان دەکەینەوە و فرەڕەنگی کوردستانمان دەپارێزین. گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لەگەڵ هێز و لایەنەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینە بنەمای کارکردن تاوەکو هەموومان پێکەوە بتوانین خزمەتگوزارییەکی شایستە و داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ خەڵکی کوردستان دەستەبەر بکەین.
لەسەر ئاستی عێراقیش دەستوور دەکەینە پێوەری کارکردنمان بۆ بەدەستهێنانی ماف و داوا رەواکانی میللەتەکەمان. لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بەردەوام دەبین و رێگری لە بەهەدەردانی سامانی گشتی دەکەین. پشتیوانی گەنجە دڵسۆزەکانمان دەبین و هاوکاریان دەبین بۆ پەرەپێدان و گەشەکردنی تواناکانیان. سروشتی جوانی کوردستان و ژینگەمان لەیاد نەکردووە و دەمەوێت لێرەوە بۆ هەموولایەکی رابگەیەنم لە ئەمڕۆوە تاوەکو یادێکی تری دامەزراندنی یەکێتی، یەک ملیۆن نەمام لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان دەچێنین و سەوزکردنی کوردستانمان لە ئەستۆ دەگرین.
سڵاو لە رۆحی پاکی سەرکردە و رابەڕمان سەرۆک مام جەلال و دروود بۆ گیانی هەموو شەهیدانی رێگای خەبات و شکۆمەندی.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









