“بڕیاره‌كه‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له داهاتوودا رێژه‌ى سه‌وزایی 10% به‌رزده‌كاته‌وه”

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
پسپۆڕێكى بوارى ژینگه رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكى یه‌كێتى له مه‌ترسییه‌كانى بوارى ژینگه تێگه‌یشتووه بۆیه بڕیاریداوه یه‌ك ملیۆن دار بچێنێت، ده‌شڵێت، “به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر پرۆژه‌ى چاندنى یه‌ك ملیۆن دار رێژه‌ى سه‌وزایی 10% به‌رزده‌كاته‌وه”.
دوێنێ 1ى حوزه‌یران، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتيى نیشتمانیی كوردستان به‌بۆنه‌ى 47مین ساڵه‌ى دامه‌زراندنى حزبه‌كه‌یه‌وه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى ژینگه‌یی راگه‌یاند و بڕیایدا، “1 ملیۆن دار بچێنێت له ماوه‌ى یه‌ك ساڵدا”.
شوان جاف، پسپۆڕی بواری ژینگە ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بە SNNی راگەیاند، “ئەو خزمەتانەی كە یەكێتیی نشتمانیی كوردستان و خودی بافڵ جەلال تاڵەبانی بە ژینگە و سروشتی كوردستانی دەكەن وایكردووە یەكێتی ببێته حزبێكی مۆدێرن و خزمەتێكی زۆر بە ژینگەی كوردستان بكه‌ن، بەتایبەت له‌م دۆخه‌ى ئێستادا كە هەموو سەرچاوە زانستییەكان ئەوەمان پێدەڵێن، لە داهاتوویه‌كى نزیكدا رووبەڕووی قەیرانی گۆڕانی كەشوهەوا دەبینەوە هەر لە كەمبوونەوەی ئاو و وشكەساڵی و كەمبارانی و پەستانی زۆر لەسەر شارەكان، هه‌ربۆیه ناشتنی ئەو ملیۆن نەمامانەش راستەوخۆ كاریگەری ئەرێنیان دەبێت لەسەر كەمبوونەوەی ئەو كاریگەرییە خراپانە”.
ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى ژینگه له‌ڕووى زانستییه‌وه شیكارى بۆ كاریگه‌رى ناشتنى یه‌ك ملیۆن دار له‌ماوه‌ى یه‌ك ساڵدا ده‌كات و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، “لەڕووی زانستییەوە ناشتنی یەك ملیۆن دار واتە رەخساندنی كەشێكی پڕاوپڕ لە هەوای پاك و ژینگەیەكی تەندروست، هاوكات لەڕووی ریژەی سەوزایشەوە ئەگەر یەكێتيی نشتمانيی كوردستان لەسەرم ئەم بەرنامەیەى بەردەوامبێت لە ناشتنی نەمام لە شاروشارۆچكەكان، ئەوا بەدڵنیاییەوە لە 10 ساڵی داهاتوودا رێژەی سەوزایی بۆ لە 10% زیاددەبێت كە ئەوەش رێژەیەكی زۆر ستاندارد و گەورەیە لە ژینگەی هەر وڵاتێكدا رووبدات.
ئەو پسپۆڕەی بواری ژینگە ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “سەرۆكی یەكێتی زۆر باش لە مەترسییەكانی پیسبوونی ژینگە تێگەیشتووە، چونكە یەكێك لە رەهەندەكانی پاراستنی ئەمنی قەومیمان پەیوەستە بە پاراستنی ژینگە، بەجۆرێك ئەگەر ژینگەكەمان پاكبێت گەرەنتی تەندروستیمان دەكات و تاكێكی چالاك و هۆشیارمان بۆ پەروەردە دەبێت”.
له‌باره‌ى كاریگه‌رى ناشتنى یه‌ك ملیۆن دار له‌سه‌ر خۆڵبارین كه ئێستا یه‌كێكه له ئاڵنگارییه‌كانى بوارى ژینگه له هه‌رێمى كوردستان و عێراق شوان جاف ده‌ڵێت: “لەئێستادا كە بابەتی خۆڵبارین هاتووەتە ئاراوە ناشتنی ئەم نەمامانە كاریگەری زۆر باشیان دەبێت لەسه‌ر كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی خۆڵبارین لە داهاتوودا”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









