
SNN
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران لە جۆرە مامەڵەیەکی ساختە ئاگادار دەکاتەوە.
لە ئاگادارییەکدا هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاندووە: سەبارەت بە تابلۆی نوێێ ئینگلیزی ئۆتۆمبێلی کرێ و بار هەڵگر دوای ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا تێبینی ئەوەمان کرد مامەڵە بە تابلۆی کرێ و بار هەڵگر دەکرێت بە پێویستمان زانی ئاگاداری هاوڵاتیان بکەینەوە.
راشیگەیاندووە: کە لە ئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی تەنها مامەڵەی تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت کاری بۆ دەکرێت و مامەڵەکانی جێبەجێ دەکرێت بەهۆی نەگەشتنی جۆرەکانی دیکەی تابلۆ بە بەڕێوەبەرایەتیمان , لە داهاتوودا و لەکاتی جێبەجێکردنی مامەڵەی تابلۆی ئۆتۆمبێلی کرێ و بارهەڵگر پێشوەختە بەشێوەیەکی فەرمی ئاگاداری بۆ دەکەین .
جەختیشی کدووەتەەوە: لە ئێستادا ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بۆتەوە ساختەیەوە بە هیچ شێوەیەک مامەڵەی یاسایی بۆ ناکرێت لە بەڕێوەبەرایەتیمان .
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









