
شەقامی 100م فۆتۆ: پەیجی فەرمیی پڕۆژەکە
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە دەبوو لە ئێستادا زیاد لە %70 ی كارەكانی قۆناغی یەكەمی پرۆژەی 100 مەتری سلێمانی كە درێژیەكەی 32 كیلۆمەترە تەواو بكرانایە، بەڵام لەماوەی دوو ساڵی كاركردن لەو پرۆژەیەدا تا ئێستا نزیكەی لە %40ی كارەكانی تەواو كراوە، هەرچەندە وا پێشبینی دەكرا كە كارەكانی ئەو پرۆژە ستراتیژەییەی سلێمنی زۆر بە خێرایی بەڕێوەبچن، بەڵام حكومەت لە كۆی 400 ملیار دینار كە دەبێت بۆ پرۆژەكەی دابین بكات تائێستا تەنها 30 ملیار دیناری تەرخانكردووە، كۆمپانیای جێبەجێكاریش لەسەر ئەركی خۆیان بەبڕی 150 ملیار دینار كاریان كردووە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNو بە پشت بەستن بەو زانیارییانەی كە لە كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەی 100 مەتری سلێمانی وەریگرتوون ئەوە خراوەتەڕوو، پرۆژەكە لە رێکەوتی 20/7/2020 دەستكراوە بەكار كردن تیایدا، پرۆژەكە بە دوو قۆناغ تەواو دەكرێت، قۆناغی یەكەمی پرۆژەكە دەبێت 32 كیلۆمەتر تەواو بكرێت كە لە تاسڵوجەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە گوندی دەمركان لە نزیك بازگەی سلێمانی عەربەت، هاوكات ماوەی سێ ساڵ بۆ تەواوكردنی قۆناغی یەكەمی پرۆژەكە دیاركراوە تێچووی قۆناغی یەكەمی پرۆژەكەش بە 400 ملیار دینار خەمڵێندراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی، سێ ئینتەرچێنجی گەورە و پێنج پردی پەڕینەوە وسێ پردی هاتووچۆ بە درێژایی 32 كلیۆمەتر دروست دەكرێت، هاوكات 200 مەتر پانی تەرخانكراوە بۆ تەواوی شەقامەكە.
خەدیجە عبدالجبار ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەداخەوە كاركردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی زۆر بە سستی بەڕێوەدەچێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێم ماوەی شەش مانگە هیچ بڕە بودجەیەكی بۆ كۆمپانیای جیبەجێكار تەرخاننەكردووە، لەكاتێكدا كۆمپانیای جێبەجێكار بەبڕی 150 ملیار دینار كاریان كردووە بەڵام حكومەت تەنها بڕی 30 ملیار دیناری بۆ خەرجكردوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەڕای تەرخاننەكردنی بودجە بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە لەهەمان كاتیشدا هێشتا گرفتی زیادەرۆیی لەسەر شەقامەكە بەتەواوی چارەسەر نەكراوە ئەوەش جاریكی دیكە ئاستەنگی بۆ كاركردن لە پرۆژەكە دروستكردووە، بۆیە ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەكان نەیەنە سەرهێڵ بودجەی پێویست بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە تەرخاننەكن دوور نییە بەتەواوی كاركردن لەو پرۆژەیە ڕابگیرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









