بەهەوڵی تیمی یەكێتی گرفتی كەمی دەرمان لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی چارەسەر دەكرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی دابیننەكردنی بودجەی پێویست بۆ كڕینی دەرمان لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و ئەنجوومەنی وەزیرانەوە گرفتی كەمی دەرمانی لە نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەدوای خۆیدا هێنابوو، بەڵام بە هەوڵەكانی تیمی یەكێتی لە حكومەت ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە كە پارەی پێویست بۆ كڕینی دەرمان تەرخان بكرێت و تێكەڵ بە بابەتی مووچە نەكرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN دوای ئەوەی لەماوەی مانگەكانی ڕابردوودا گرفتی كەمی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان لە نەخۆشخانەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی سەریهەڵدابوو، بەڵام لە ئێستادا ئەو گرفتە چارەسەر كراوە و وابڕیارە لەمەودوا ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستی بڕی پارەی پێویست بۆ كڕینی دەرمان و پێداویستییە تەندروستییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوورووبەری دابین بكەن و پارەی كڕینی دەرمان تیكەڵ بە پارەی مووچەی فەرمانبەران و داهاتی ناوخۆ نەكرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، چارەسەركردنی ئەو گرفتە دوای هەوڵەكانی تیمی یەكێتی بەتایبەت خودی (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دێت، بۆ ئەوەی گرفتی كەمی دەرمان تێكەڵ بە هیچ بابەتێكی دیكە نەكرێت و تەندروستی و ژیانی هاووڵاتیان بەهۆی كەمی دەرمانەوە نەكەوێتە مەترسییەوە.
هەرلە زانیارییەكانی SNN ئەوەشهاتووە كە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستی بڕیاریاندوە كە ئەو بڕە پارەیەی بۆ كڕینی دەرمان و پێداویستی تەندروستی دیاریكراوە لە پارێزگای سلێمانی لە خەرجییەكانی دیكە جیا بكرێتەوە و تێكەڵ بە بابەتی مووچە نەكرێت هاوكات ئەو كێشانەی لەگەڵ كۆمپانیاكانی دابینكردنی دەرمان هەبوون لە سلێمانی چارەسەر دەكرێن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









