فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق كار بۆ بەفەرمی ناساندنی زانكۆی گەرمیان دەكەن

خوێندكار لهكاتى تاقیكردنهوهدا | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی هەفتەی پێشووتر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی عێراق زانكۆی هەڵەبجەی بەفەرمی ناساند، لە ئێستادا ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كار بۆ ئەوە دەكەن كە زانكۆی گەرمیانیش بەفەرمی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی عێراقییەوە بناسرێت.
كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند، “ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی هەوڵەكانمان بەردەوامە بۆ خزمەتكردنی چین و توێژە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بەبێ جیاوازی، لەو چوارچێوەیەشدا هەوڵەكانمان چڕكردووەتەوە بۆ ئەوەی كە زانكۆی گەرمیان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقییەوە بەفەرمی بناسێنرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ سەرۆككۆماری عێراق و ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری خوێندنی باڵای عێراقی كۆبووینەتەوە”.
وتیشى: “خۆشبەختانە زانكۆی گەرمیان گرفتی زانستی و ئیداری نییە، تەنیا چەند كێشەیەكی تایبەت بەو كۆلێژانە هەن كە كەوتوونەتە سنووری خانەقینەوە. هاوكات بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكانیشمان روونكردووەتەوە كە بوونی ئەو كۆلێژانە لە خانەقین یاساین و خزمەتێكی باشیان بە دانیشتووانی ناوچەكە كردووە، بۆیە بۆ هەمان مەبەست لەگەڵ بریكاری وەزیری خوێندنی باڵای عێراقی كۆبوونەوەی تایبەتمان كردووە و گفتوگۆمان كردووە لەسەر تەواوكردنی رێوشوێنە كارگێری و یاسایی و ئیدارییەكانی بە فەرمی ناساندنی زانكۆی گەرمیان”.
هەوڵەكانی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بۆ بەفەرمی ناساندنی زانكۆی گەرمیان دوای ئەوەدێت كە لە هەفتەكانی پێشوودا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی عێراق، زانكۆی هەڵەبجە بەفەرمی ناساند، بەوەش دەرچووانی كۆلێژەكانی ئەو زانكۆیە دەتوانن لە زانكۆكانی دیكەی عێراق درێژە بە خوێندن بدەن، هەروەها بڕوانامەكانیشیان بەفەرمی دانی پێدادەنرێت لە داموودەزگاكانی حكومەتی عێراقی.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









