روونكردنه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانیه‌وه

كارمه‌ندێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى ڕاپه‌ڕین له‌كاتى كاردا | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى پشكى كاره‌باى سلێمانى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “50 مێگاوات کارەبا لەسەروو پشکی سلێمانی بۆ ئەو پارێزگایە دابینکراوە”.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى 10ى حوزه‌یران، له‌لایه‌ن به‌شى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانیه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، “دوای ئەوەی لیژنەیەکی تایبەتمەند بە فەرمانی وەزاریی بۆ تێستی خواستی شارەکان بۆ کارەبا دامەزرا و بەشێوەیەکی پیشەیی و زانستی و دادپەروەرانە کارەکانی بە سەرکەووتوانە جێبەجێ کرد، دەرئەنجامەکەی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت راگەیەنرا. وەزارەت رەچاوی هەموو تێبینی و سەرنجەکانی کردووە لە جیاوازی پلەکانی گەرما و هەر حاڵەتێکی دیکەی هەبووبێت و دەرئەنجامەکەشی جیاوازییەکی گەورەی لەگەڵ خواستی پێشووی لێ نەکەوتۆتەوە”.
له به‌شێكى تر‌ى روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “لەگەڵ ئەمەشدا 50 مێگاوات کارەبا لەسەروو پشکی سلێمانی بۆ ئەو پارێزگایە دابینکراوە و تاکو لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران یەکلابکرێتەوە”.
له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باسى پشكى كاره‌باى ئیداره‌ى گه‌رمیان كراوه و ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، “بۆ پشکی کارەبای گەرمیانیش بە رەچاوکردنی بەرزی پلەکانی گەرمای ناوچەکە، لە 4,1% پشکیان لە تێستەکە کراوەتە 4,7%”.
بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه له‌كاتێكدایه كه ئومێد قەرەداغی، مامۆستای زانكۆ بەڵگەنامەیەكی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکی تایبەت بە خۆی بڵاوكردووەتەوە و نوسیویەتی، “کارەبای پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین کەمکراوەتەوە، تەنها بە 27% دیاریکراوە، له کاتێکدا کارەبای پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران بە 43.9% دیاریکراوە، ئەمەش ڕێژەیەکی ئێجگار کەمە. بە پێی زانیارییەکانم، بەشێک لە بەڕێوبەرەگشتیەکان و لێپرسراوەکانی وەزارەتی کارەبا بەم دابەشکردنە ناڕازی بوون و وەزیری کارەبا بە پێداگیری خۆی تێیپەڕاندووە”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









