“ساڵانە لە کوردستان زیاد لە 27 ملیۆن دۆلار بۆنەشتەرگەری جوانكاری خەرجدەكرێت”

0
677

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەگەر چی لەتەواوی وڵاتانی جیهان ئەنجامدانی نەشتەرگەری زیادیكردووە بەلام لەهەرێمی كوردستان جگە لەوەی هەندێك كەس بە ناچاری و لەسەر ڕاسپاردەی پزیشكی پسپۆڕدەبێت هەستن بەئەنجامدانی ئەو جۆرە نەشتەر گەرییە، بەڵام بە شێكی زۆری نەشتەر گەرییەكانی جوانكاری لە هەرێمی كوردستان چوارچێوەیەكی بازرگانی  وەرگرتووە ساڵانە بەبڕی زیادلە 27 ملیۆن دۆلار نزیكەی 45 هەزار نەشتەرگەری جوانكاری ئەنجام دەدرێت. 

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە كۆمەڵەی پزیشكانی جوانكاریی كوردستان بە SNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو: كە هەفتانە لەهەر چوارپارێزگاكەی هەرێم بە سلێمانی و هەولێر و دهۆك و هەڵەبجەوە نزیكەی 870 نەشتەرگەریی جوانكاری ئەنجام دەدرێت، كە زۆرینەیان ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانكاری ( لوت)ە و لە %80ی ئەو كەسانەی ئەو نەشتەرگەرییە ئەنجام دەدەن خانمانن، هاوكات لە پیاوانیشدا نەشتەرگەری بچوككردنەوەی لوت پلەی یەكەمی وەرگرتوو.

ئاماژە بەوەشكراوە: لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 90 پسپۆری جوانكاری لەهەر چوار پارێزگاكەی هەرێم بوونیان هەیە، هەر یەكێك لەو پزیشكانە ئەگەر هەفتانە 10 نەشتەرگەری جوانكاری ئەنجام بدەن ئەوا هەفتانە لەهەرێمی كوردستان 900 نەشتەرگەری و مانگانە 36 هەزار نەشتەرگەری و ساڵانەش جوانكاری و لە ساڵێكیشدانزیكەی 45 هەزار نەشتەرگەریی جوانكاری ئەنجام دەدرێت.

هەر لە ئامارەكە ئەوەش خراوەتەڕوو: پارێزگای سلێمانی 53 پزیشكی نەشتەرگەری جوانكاری هەن، 30 یان پزیشكی پسپۆڕن، ئەوانی دیكەش خوێندكار و موقیم ئەقدەمن، هەروەها لە پارێزگای هەولێر 64 پزیشكی نەشتەرگەری جوانكاری هەن، كە 50یان پزیشكی پسپۆڕن و ئەوانی دیكە خوێندكار و موقیم ئەقدەمن، لە پارێزگای دهۆكیش 11 پزیشكی جوانكاریی هەن كە 6 یان پسپۆڕن، هاوكات نزیكەی 70%ی ئەوكەسانەی نەشتەرگەریی جوانكاری دەكەن لە رەگەزی مێن، كە خۆی دەبینێتەوە لە نەشتەرگەریی (جوانكاری لووت، نەشتەرگەریی پێڵووەكانی چاو، دەرهێنانی چەوری ورگ، جوانكاری راكێشانی دەموچاو بەرزكردنەوەی برۆ و جوانكاریی سنگ)، هاوكات لەناو پیاوانیشدا نەشتەرگەریی جوانكاریی لووت لە پلەی یەكەمە، دواتر پێلووی چاو ، چرچولۆجی دەموچاو، چاندنەوەی قژ و دەرهێنانی چەوری دێن.

بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN ئەنجامدانی هەر نەشتەرگەرییەك نرخەكەی بە گوێرەی جۆری نەشتەرگەرییەكە دەگۆڕدرێت، بە نمونە كەمترین نرخی ئەنجامدانی نشتەرگەری لە 500 دۆلارەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە 15 هەزار دۆلار و هەندێك نەشتەرگەری جوانكاریش هەن لەهەندێك شوێنی هەستیاری پیاوان و خانمان ئەنجام دەدرێت نرخەكەیان دەگاتە 25 هەزار دۆلار، ئەگەر بەتێكڕا نرخی هەر نەشتەرگەرییەك 600 دۆلار دابنرێت ئەوا ساڵانە 36 هەزار نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێت  كۆی تێچووی ئەو نەشتەرگەریانەش زیاد لە 27 ملیۆن دۆلار دەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this