“نرخى شیرى منداڵ له ههرێمى كوردستان بۆ دووقات بهرزدهبێتهوه”

رهفهى شیرى وشكى منداڵ لهناو ماركێتێكدا | فۆتۆ: NPR
SNN – عەلی حەمە سەعید
بازرگانێكى هاوردهكردنى خۆراك رایدهگهیهنێت، نرخى شیرى منداڵ له ههرێمى كوردستان له سهرهتاى ئهمساڵهوه بهڕێژهى %25 بهرزبووهتهوه و دهشڵێت: “نرخى یهك قوتوو بۆ دووهێنده زیادیكردووه”.
حەسەن موعتەسەم، یەكێك لە بازرگانانی هاوردەكردنی شیری منداڵ و خۆراك لە ئێران و توركیاوە بە SNNی راگەیاند، “بەگشتی نرخی كاڵا و شمەك بە تایبەت بابەتەكانی خۆراك لە برنج و زەیت و شیری وشكی منداڵ بەرزبوونەوەی زۆریان بەخۆیانەوە بینیووە بەراورد بە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ”.
لهبارهى بهرزبوونهوهى نرخى شیرى قوتوو ئهو بازرگانه ئاماژه بهوهشدهكات، “ئەگەر بە نمونە باس لە شیری منداڵ بكرێت، لە رابردوودا قتویەك شیری وشكی منداڵ لە جۆری (نیدۆ) ئەگەر بە 4 هەزار دینار فرۆشتبێتمان ئێستا ناچارین هەمان ئەو قتووە بە نزیكی هەشت هەزار دینار بفرۆشین و تادەگاتە دەستی كڕیار نرخهكەی دەگاتە نزیكەی 10 هەزار دینار”.
ئهو بازرگانه زانیارى زیاتر دهخاتهڕوو ئاماژه بهوهشدهكات، “بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی بەتایبەت نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان وایكردووە، نرخی گواستنەوەی كاڵا و خواردەمەنیش زۆر زیاد بكات بە نمونە، ئەگەر پێشتر تۆنێك شیر لە توركیاوە بە 400 دۆلار بە دەستمان بگەیشتایە لە ئێستادا نرخی گواستنەوەی ئەو تۆنە شیرە بۆ نزیكەی 700 دۆلا بەرزبووەتەوە، ئەمە وادەكات كە بازرگانەكانیش نرخەكەی لەسەر ئێمە زیادبكەن و ئێمە بە نرخێكی زیاتر بیدەینە كڕیارەكانمان، دواجار دەبێت هاوولاتییان باجی ئەو گرانبوونە بدەن”.
لهبارهى بهرزبوونهوهى نرخى شیر بهڕێژه لهسهرهتاى ئهمساڵهوه حەسەن موعتەسەم ئاشكرایدهكات، “بەگشتی لەسەرەتای ئەمساڵەوە نرخی شیر زیاتر لە %25 بەرزبوونەوە بەخیەوە بینیووە”.
ئەو بازرگانەی هاوردەكردنی شیر و بەرهەمە خۆراكییەكان ئەوەشی خستەڕوو، “هاووڵاتییان واتێدەگەن كە بەرزبوونەوەی ئەو نرخانە لە سوودی ئێمەی بازرگانانە، بەڵام به پێچەوانەوە كاتێك نرخی كاڵاكان هەرزانتر بێت ئێمە زاياتر سوودی لێدەبینین، چونكە كاتێك نرخەكان هەرزانتربن بەكارهێنان زیاتر دەبێت، ئەوكات هاوردەكردنیش زیاتر دەبێت، بەڵام كاتێك نرخەكان بەرزدەبنەوە بەكارهێنانیش كەمدەكات و ئێمەش ناچارین بڕێكی كەم هاوردەبكەین و سوودێكی ئەوتۆ نەكەین”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








