لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ هەر لیترێك بەنزین 500 دینار زیادیكردووە

پڕكردنهوهى بهنزین له وێستگهیهكى سووتهمهنى | فۆتۆ: AFP
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە چەند قۆناغێك و بە چەند هۆكارێكی جیاواز لەسەرەتای شەش مانگی ئەمساڵەوە نرخی هەر لیترێك بە نزینی نۆرماڵ 500 دینار زیادیكردووە، بە جۆرێك لەسەرەتای ئەمساڵدا نرخی لیترێك بە نزینی نۆرماڵ بە 700 دینار دەفرۆشرا، بەڵام دواتر بە چەند قۆناغێك نرخەكەی بەرز بوویەوە لە ئیستادا نرخی هەر لیترێك بەنزینی نۆرماڵ بۆ هەزار و 150 دینار بەرز بووەتەوە، سەرۆكی لیژنەی وزەش لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشبینی زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەكات.
بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN لەسەرەتای ئەمساڵەوە نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ لە بەنزینخانەكانی هەرێمی كوردستان بە 700 دینار و موحەسەن بە 850 دینار و سۆپەریش بە 950 دینار دەفرۆشرا، هەر ئەوكات هاووڵاتیان و شۆفێران نیگەرانی خۆیان دەربڕی لەوەی كە نرخی بەنزین زۆر زیادیكردووە، دواتر حكومەتی هەرێم بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاری هاوردەكردنی بەنزینیان دەركرد كە بە بەنزینی 690دیناری ناسراو تا ئێستاش ناوبەناو ئەو جۆرە بەنزینە عێراقییە هاوردە دەكرێت و هەندێك جاریش ڕادەگیرێت.
لە ئێستادا نرخی لیترێك بە نزینی نۆرماڵ بۆ هەزار و 150 دینار و موحەسەن بۆ هەزار و 175 دینار و سۆپەریش بۆ هەزار و 350 دینار بەزبووەتەوە، بەوجۆرەش بەراورد بە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ نرخی هەر لیترێك بەنزین بۆ نزیكەی 500 دینار زیادیكردووە.
كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: چەندین هۆكاری سەرەكی هەن كە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە هەیە لە هەرێمی كوردستان، وەك جێبەجێنەكردنی یاسای نەوت غازە لەهەرێمی كوردستان چونكە لە برگەكانی 10 و 11 و 12 و13 ی ئەو یاسایەدا ئەوەهاتووە كە دەبێت چوار كۆمپانیا دابمەزرێت بۆ دۆزینەوە و پاڵاوتن و بەرهەمهێنان و بە بازاڕكردنی نەوت و سوتەمەنی، دەبێت ئەم كۆمپانیایانە نشتیمانی بن، ئەگەر ئەم یاسایە جێبەجێبكرێت، لەلایەك گرفتی دارایی چارەسەر دەبێت لەلایەكی دیكەوە گرفتێك نامێنێت بەناوی كەمی سوتەمەنی لە هەرێمی كوردتان بەڵام چارەسەر ناكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكارێكی دیكەی گرانبوونی نرخی بەنزین ئەوەیە كە حكومەتی هەرێم نەفتا بۆ پاڵاوگەكانی هەرێم دابینناكات بۆ ئەوەی بڕی پێویست بپاڵێون، لە كاتێكدا ئێمە گرفتی كەمی پاڵاوگەمان نییە بەڵكو گرفتی كەمی دابینكردنی نەفتامان هەیە بۆ پاڵاوگەكان، بۆیە ئەگەر حكومەت ئەم گرفتەچارەسەر نەكات بەدڵنیاییەوە نرخی بەنزین لەوەی ئیستا هەیە زیاتر بەرز دەبێتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








