
دامەزراندن لە هەرێمی کوردستان
SNN
وەزارەتی بازرگانی و پيشەسازی هەرێم لە راگەيەندراوێکدا 49 هەلی کاری راگەياند بۆ دەرچوانی کۆمپیوتەر و ئای تی و زمانی ئینگلیزی و ئامار و کارگێری و ژمێریاری و یاسایی، هەروەها بۆ فەرمانبەری خزمەتگوزاری پاککەرەوە، بەردەست، شوفێری.
دەقی راگەيەندراوەکە:
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رەخساندنی ٤٩ هەلی کار رادەگەیەنێت
ئاگادارى هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە کە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى هەڵدەستى بە دامەزراندنى (49) چل و نۆ فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست بۆ ئەم پسپۆریانەى کە لە خوارەوە دیارى کراوە لەو فەرمانگانەی بەرامبەریان دیاری کراوە:
تێبینى :
١ــ بۆدەرچوانی کۆمپیوتەر و ئای تی و زمانی ئینگلیزی و ئامار و کارگێری و ژمێریاری و یاسایی کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلەکترۆنی وەیان لینکەکە کۆپی بکە و لە گوگڵ دابنێ لە ڕێکەوتى ١٢/٦/٢٠٢٢ تاکو کۆتایى دەوامى فەرمى ڕۆژى ١٩/٦/٢٠٢٢.
٢ــ بۆ فەرمانبەری خزمەتگوزاری پاککەرەوە – بەردەست – شوفێری تکایە کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلەکترۆنی وەیان لینکەکە کۆپی بکە و لە گوگڵ دابنێ لە ڕێکەوتى ١٢/٦/٢٠٢٢ تاکو کۆتایى دەوامى فەرمى ڕؤژى ١٩/٦/٢٠٢٢.
٣ــ لەکاتی هەبوونی هەر گیروگرفتێک لە پڕکردنەوەی فۆرمەکان لە لینکەکانی سەرەوە تکایە پەیوەندی بە ژمارەی تەلەفۆنی 07507058572 بکەن لە رێگەی راستەوخۆ یان وەتس ئەپ و ڤایبەر وە یان ئیمەیلیک بنێرن بۆ [email protected] کێشەکە چارەسەر دەکەین
٤ــ ئەگەر بڕوانامە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەدەست هێنرابێت پێویستە یەکسانکردنی بڕوانامەی بۆکرابێت لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
٥ــ هەر هاوڵاتیەک مافی هەیە یەک جار فۆرمەکانی سەرەوە پڕبکاتەوە، ئەوەی زیاتر لەیەک فۆرم پڕبکاتەوە مافی دەفەوتێ.
٦ــ لە کاتی دەرچوونی ناوەکان بۆ دامەزراندن بە پێی خاڵ، لێژنەیەکی پسپۆر چاوپێکەوتن لەگەڵ داواکار دەکات بۆ هەڵسەنگاندن و زانینی ئاستی شارەزایی و توانای فەرمابەر و لێژنە بڕیار لەسەر دامەزراندنی دەدات.
٧ــ فەرمانبەر دادەمەزرێت لە یەکێک لەم فەرمانگانەی خوارەوە بە پێی شوێنی جوگرافی:
– بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان
– بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی هەولێر
– بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی سلێمانی
– بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی دهۆک
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
21كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









